ساوناكردن به شێوه‌یه‌كی ڕیكوپێك و به‌رنامه‌بۆدانراو، كاریگه‌ریی باشی بۆ ته‌ندروستیی دڵ و زیادبوونی به‌رگری له‌ش هه‌یه.
پڕۆفیسۆری ئه‌ڵمانی ئه‌ندریاس میكالزین، سه‌رۆكی به‌شی چاره‌سه‌ری پزیشكی سروشتی ئیمانویڵ له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه، كه چوونه ساونا به شێوه‌یه‌كی ڕێك و به‌رنامه‌دار، ده‌بێته هۆی باشیی ته‌ندروستیی دڵ و به‌رگریی له‌شی مرۆڤیش زیاد ده‌كات.
ئه‌وه‌یشی روون كردووه‌ته‌وه، كه ساونا، وا له جه‌سته ده‌كات توندوتۆڵ بێت، ئه‌وه‌یش وای لێ ده‌كات، پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری و به‌رگریی به‌رانبه‌ر نه‌خۆشی، به‌هێز ده‌بێت.
ئه‌وه‌یش روون كراوه‌ته‌وه، ساونا، پارێزڤانی له ناڕێكی ڕێتمی دڵ ده‌كات، هه‌رچه‌نده ئه‌و كاریگه‌رییه ده‌رناكه‌وێت، ئه‌گه‌ر دوای ساونا، به‌ئاوی سارد خۆی بشوات.