ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌یت كه پێستت جوانتر ده‌ربكه‌وێت ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى كه‌به‌كارى ده‌هێنیت بۆ پێستت ده‌بێته هۆى دروستبوونى زیپكه و لیر، ئه‌وه نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه پێستت ناسكه یان هه‌ستیاره. خێراتر تووشى زیپكه و سووربوونه‌وه ده‌بێت به‌هۆى پێكهاته‌ى كیمیایى و هۆكاره ژینگه‌یه‌كانه‌وه.
لێره‌دا چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌خه‌ینه روو كه پێویسته پێره‌و بكرێت:
یه‌كه‌م: تاقیكردنه‌وه‌ى یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مێكى نوێت كرى بۆ پێستت، راسته‌وخۆ بۆ پێستت به‌كاریمه‌هێنه باشتر وایه له‌سه‌ر به‌شێكى بچووكى ده‌ستت یان نزیك ملت یان پشت گوێیه‌كانت تاقیبكه‌یته‌وه چاوه‌روان به بۆ ماوه‌ى 24 سه‌عات كه ئایا كاریگه‌رى له‌سه‌ر پێستت هه‌یه یان نا، له‌م كاته‌دا ده‌توانیت بۆ پێستت به‌كاریبهێنین، به‌ڵام نزیك نه‌بێت له چاوه‌كانت.
دووه‌م: زه‌یت به‌كاربهێنه بۆ پاككردنه‌وه‌ى پێست، ئه‌گه‌ر پێستت ناسكه باشتر وایه پێكهاته‌ى سووك یان زه‌یت به‌كاربهێنیت بۆ پاككردنه‌وه‌ى پێستت، چونكه پێستى وشك زیاتر تووشى قڵیشان و برین ده‌بێت به‌كارهێنانى زه‌یت یان پێكهاته‌ى تر‌ى سووك بۆ پێست واده‌كات پێستت چینێكى پارێزه‌ر دروست بكات و رێگه له زیان ده‌گرێت.
سێیه‌م: ماسك زۆر به‌كارمه‌هێنه، هه‌ڵه‌تێگه‌شتنێك هه‌یه كه به‌كارهێنانى ماسك باشه بۆ پێستى ناسك، به‌ڵام راست نیه، چونكه پێویست ناكات هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه بۆ پێست به‌كاربهێنرێت زیانێكى زۆر به پێست ده‌گه‌ینێت ئه‌گه‌ر پێستكه هه‌ستیار بێت. باشتر وایه پێش ئه‌وه‌ى بۆ پێست به‌كاربهێنرێت له‌سه‌ر به‌شێكى تر‌ى پێست تاقیبكرێته‌وه كه ئایا هه‌ستیارى دروست ده‌كات یان نا.
چواره‌م: رۆژى یه‌ك جار ده‌موچاوت بشۆ، زۆركات شۆردنى ده‌موچاو بۆ ئه‌وه‌یه كه پیسى له‌سه‌ر پێست لاببرێت یان ئه‌و پێكهاتانه لاببرێت كه‌له‌سه‌ر پێست كۆده‌بنه‌وه. زۆر شۆردنى پێست واده‌كات پێست وشك ببێته‌وه و ده‌بێته هۆى هه‌ستیارى و به‌كتریا كار له پێست ده‌كات.
پێنجه‌م: شێداركه‌ره‌وه، شێداركه‌ره‌وه زۆر گرنگه بۆ پێستى ناسك چه‌ندان زیانى جۆراوجۆر له‌سه‌ر پێست كه‌م ده‌كاته‌وه، باشتر وایه رۆژانه دووجار شێداركه‌ره‌وه بۆ پێست به‌كاربهێنرێت، جارێك له به‌یانیان و جارێك له شه‌ودا. به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاو به‌ر پێست بكه‌وێت ئه‌مه واده‌كات پێست به پارێزراوى بمێنێته‌وه.