نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕای ده‌گه‌یه‌نن، نزیكی پێنج ملیۆن هاووڵاتیی فه‌نزویلی له ساڵی 2015ـه‌وه له وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵاتوون و نزیكی یه‌ك ملیۆن كه‌سیان ته‌نیا له مانگی ڕابردوو به‌ره‌و كۆڵۆمبیا ڕۆیشتوون و ئه‌وانیش بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێوه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵیان، باڵوێزی نیازپاكییان بۆ ناردوون.
ئه‌نجێلینا جۆلی باڵوێزی نیازپاكیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ماوه‌ی دوو ڕۆژه ژیان له‌ناو ئه‌و ئاوارانه‌دا له سنووری كۆڵۆمبیا و فه‌نزوێلا به‌سه‌ر ده‌بات، ئامانجه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه بزانرێ چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتی خۆی و بداته ده‌ست نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
به‌پێی ئاماری ڕێكخراوه‌كان سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، تا ئێسته چوار ملیۆن و 695 هه‌زار ئاواره‌ی فه‌نزوێلی له ساڵی 2015 تا ئێسته وڵاتیان به‌جێ هێشتووه و ئێسته له وڵاتاتی تر ده‌ژین.
به‌هۆی ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی تووشی وڵات بووه كه ململانێكانی نێوان نیكۆلاس مادۆرۆ و خوان گوایدۆ دروستیان كردووه، فه‌نزوێلا له گه‌وره‌ترین كێشه‌ی مێژوویدایه و ئاوا بڕوات ورده ورده زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه چۆڵی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كێشه‌یه‌كی ئابووریی سه‌ختیشدان، چونكه ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی خراوه‌ته سه‌ر نه‌وتی وڵاته‌كه وای كردووه نه‌فرۆشرێ و وڵات به ته‌واوی كێشه‌ی بۆ دروست ببێ.