گۆڤاری ئیكۆنۆمستی ئه‌مه‌ریكی له دوا ژماره‌ی خۆی دا ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر ئوردن به ناونیشانی "دۆستی كه‌م و كێشه‌ی زۆر" له په‌راوێزی گۆڕانگارییه‌كانی ناوچه‌كه و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكێشه‌كان و هاوپه‌یمانییه‌كان و كێشه ئاڵۆزه‌كانی ناوچه‌كه خستووه‌ته ڕوو و تێیدا باس له‌وه ده‌كات، مه‌ترسی هه‌یه ئوردن ڕووبه‌ڕووی كاره‌ساتێكی گه‌وره ببێته‌وه، ئه‌گه‌ر هات و دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وامی هه‌بێ و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست له پشتیوانی شا عه‌بدوڵا هه‌ڵبگرێت.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، پاشا عه‌بدوڵای دووه‌م پاشای ئوردن ترسی زۆری له گۆڕانی هاوپه‌یمانییه‌كان هه‌یه، به جۆرێك له هاوپه‌یمانییه‌وه بۆ جۆرێكی تر بگۆڕێن، ده‌ست له ئوردن به‌ربده‌ن و له ناوه‌ڕاستی گه‌رده‌لوولی ناوچه‌كه به ته‌نیا جێی بهێڵن.
گۆڤاره‌كه نموونه‌ی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته‌وه كه له ئاهه‌نگی 20 ساڵی وه‌رگرتنی ته‌ختی شاهانه‌ی ئوردن له‌لایه‌ن پاشا عه‌بدوڵای دووه‌مه‌وه، كه دروشمی هه‌موومان پاشا عه‌بدوڵایین دروشمی سه‌ره‌كی یادكردنه‌وه‌كه بوو كه له حه‌وتی شوبات/فێبرایه‌ری ئه‌مساڵ ساز كرا، زۆرێك له سیاسییه‌كانی ئوردن له‌سه‌ر ئه‌و دروشمه ناكۆك بوون، جیا له‌وه‌یش یادكردنه‌وه‌كه كه‌مترین خه‌ڵكی ناوخۆیی و نوێنه‌رانی بیانی تێیدا ئاماده بوون، ئه‌مه‌یش دوای دوو مانگ بوو له به‌ستنی كۆربه‌ندی ئابووری جیهانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا كه له هه‌وارگه‌ی ده‌ریای مردوون ئه‌نجام درا و سه‌ركه‌وتنێكی ئه‌وتۆی به‌ده‌ست نه‌هێنا.
به‌رپرسێكی پێشووی ئوردن به گۆڤاره‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه پاشا عه‌بدوڵای دووه‌م پێگه‌ی به‌رزی خۆی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه خه‌ریكه له ده‌ست ده‌دا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چیتر به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانیش له ئوردن نامێنێت، چونكه ئوردن وه‌ك وڵاتانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه خاوه‌ن نه‌وت و سامانێكی سروشتی زۆر بێ، ئه‌و گرنگییه‌ی كه هه‌یه‌تی و وڵاتانی بۆیه لێی نزیكبوونه‌ته‌وه، به‌هۆی پێگه‌ی ستراتیجیه‌تی، چونكه خاڵی به‌یه‌كبه‌ستنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقایه و جیا له‌وه‌یش هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و نزیكه له ئاڵۆزییه‌كانی فه‌له‌ستینه‌وه، بۆیه پێویستی وڵاتان به بوونی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی باوه‌ڕپێكراو له‌و ناوچه گرنگه، وایكردووه پێگه‌ی ئوردن زۆر به‌رزتر بێ، ته‌نانه‌ت له به‌شێك له‌و وڵاتانه‌ی كه خاوه‌ن نه‌وت و وزه‌یه‌كی زۆرن.
له جه‌نگی سارد كاتێك زۆرێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی چوونه پاڵ سۆڤیه‌ته‌وه، به‌ڵام ئوردن هه‌میشه به هاوڕێ و هاوپه‌یمانی باوه‌ڕپێكراوی ڕۆژئاوا مایه‌وه و هه‌رگیز بۆچوونی خۆی نه‌گۆڕی و ده‌ستی له هاوڕێیه‌تی ڕۆژئاوا به‌رنه‌دا، نزیكی له ئیسرائیل هۆكارێكی تری سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی ئوردن و ئارامی و پێشكه‌وتنی بوو، چونكه ڕۆژئاوا ده‌یانه‌وێ وڵاتێكی ئارام و ئازاد له ته‌ك ئیسرائیله‌وه هه‌بێ و تا به وڵاتانی تری عه‌ره‌بی و فه‌ڵه‌ستین بڵێ كه ئه‌گه‌ر بێنه ڕیزی ڕۆژئاواوه به‌هه‌مانشێوه ده‌بنه خاوه‌نی وڵاتێكی گه‌شه‌سه‌ندوو و ئارام و دوور له كێشه.
له جه‌نگی دووه‌م و سێیه‌می كه‌نداو كه هه‌ردوو جه‌نگه‌كه له نێوان ڕۆژئاوا و عێراق بوو، ئوردن ناوچه‌یه‌كی یه‌كجار گرنگ و ستراتیجی بوو، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆردمانی به‌غدا بكه‌ن و هێزه‌كانی به‌عس ته‌فروتونا بكه‌ن، جیا له‌وه‌یش دوای هه‌ڵایسانی جه‌نگی ناوخۆی سووریا له 2011ه‌وه ئوردن وه‌ك دراوسێیه‌كی سووریا كه سنوورێكی فره‌وانی هه‌یه، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاواوه ئه‌و سنوور و پێگه‌یه قۆزرایه‌وه تا ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوكێشه‌كانی سووریا دروست بكه‌ن.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، ئێسته
ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا پێویستییه‌كی ئه‌وتۆیان به ئوردن نه‌ماوه، چونكه جاران ته‌نیا ئوردن به ناڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بوو، ئێسته سعوودیه و وڵاتانی تر له ڕێی ئه‌مه‌ریكاوه خه‌ریكی گرێبه‌ستی 100 ساڵه‌ن بۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كه به‌جۆرێك ببێته خاوه‌نی به‌هێزترین ئابووری له دنیا و به ته‌واوی ڕوو له پێشكه‌وتن و هه‌ستانه‌وه بكات، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش چاره‌سه‌ری كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین ده‌كرێ، ئیتر به ته‌واوی ڕۆڵ و پێگه‌ی ئوردن كه‌م بایه‌خ ده‌بێ، له كاتێكدا پێشتر ڕۆژئاوا چاوه‌ڕێی ئه‌و هه‌وڵ و ده‌سپێشخه‌رییانه‌ی له ئوردن ده‌كرد، به‌ڵام ئوردن به بێلایه‌نی و هاوسه‌نگی مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد و نه‌ده‌بووه لاگیری ئه‌و كێشه و ئاڵۆزییانه.
به‌هۆی خۆ یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ی ئوردن له پشتیوانی سعوودیه و ئیمارات له گه‌مارۆدانی قه‌ته‌ڕ و هاوهه‌ڵوێست نه‌بوونی، ئێسته سعوودیه و ئیمارات ده‌یانه‌وێ فشار له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا دروست بكه‌ن، كه ئه‌و هاوكارییانه‌ی ساڵانه ئه‌مه‌ریكا به ئوردنی ده‌به‌خشێت، بوه‌ستێنرێ كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته ملیارێك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، بۆیه دۆخی ئوردن ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو له خراپبوونه و پیوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا به‌ره‌و ته‌نگژه و كێشه هه‌نگاو ده‌نێت، به‌هۆی دروستبوونی جێگره‌وه‌ی به‌هێز كه سعوودیه و ئیماراتن.