گۆڕان: بەرپرسێكی یەكێتی هەڕەشەی لێكردووین

بزوتنەوەی گۆڕان بەیاننامەیەك دەردەكات و ئاشكرای دەكات شەوی كوشتنی پاسەوانەكەی مەكۆی گۆڕأن بەرپرسێی یەكێتی هەڕەشەی لێكردوون و ئەو كەسانەشی تاوانەكەیان كردووە ئازاد كراون.

ئەمڕۆ سێشەم 12ـی حوزەیران، لە بەیاننامەیەكی بزوتنەوەی گۆڕان هاتووە، شەوی سێشەم 11ی حوزەیرانی 2019، لە ئەنجامی هەڕەشەی بەر‌پرسێكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە هەڵسوڕاوان و مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی، دوای ئەوە ژمارەیەك هەڵسوڕاو لە گردی زەرگەتە دەكەونە بەر هێرش و تەقەی گروپێكی چەكداری بەناو سكیوریتی و لە ئەنجامدا "رێبەند فەرهاد" شەهید دەبێت و چەند كەسێك دەگیرێن و پاش ماوەیەك ئازاد دەكرێن.

‎بزوتنەوەی گۆڕان ڕوونی كردۆتەوە، ئەو جۆرە رەفتارە نابەرپرسیارانە ئاسایشی ناوچەكە و شاری سلێمانی تێك دەدات، بزوتنەوەی گۆڕان بە توندی ئیدانەی دەكات و ئۆباڵی هەر رووداوێكی نەخوازراو دەخاتە ئەستۆی ئەوانەی كە رێز بۆ ئارامی و ئاسایش و ژیان و كەرامەتی هاووڵاتیانی كوردستان دانانێن.

‎دووپاتی دەكاتەوە، بزوتنەوەی گۆڕان داوای لێكۆڵینەوە لە كۆی هەڕەشە و رووداوەكە دەكات. پێویستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دەزگا پێوەندیدارەكان رێوشوێنی یاسایی بگرنەبەر بۆ چارەسەركردن و رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەم هەڕەشە و رووداوانە و پێویستە تۆمەتبارانیش سزای یاسای وەربگرن.

‎ئەو بەیاننامەیەی بزوتنەوەی گۆڕان لە كاتێكە شەوی ڕابردوو تەقە لە لە مەكۆی گشتی بزوتنەوەكە كرا و پاسەوانێك كوژراوە، تا ئێستەش هێزە تەناهییەكان گرتنی هیچ كەسێكییان ڕانەگەیاندووە لەسەر ئەو تاو ڕووداوە.



وشە - رامیار جەواد


PM:03:05:11/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 6343 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌