وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هۆكاری به‌رده‌وامی فرۆشتنی چه‌كی ئه‌مه‌ریكی به وڵاتانی عه‌ره‌بی ئاشكرا كرد و دووپاتی كرده‌وه، دوو هۆكاری سه‌ره‌كی بوونیان هه‌یه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه ئه‌و وڵاتانه هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكان و ده‌توانن له هه‌ڕه‌شه مه‌ترسیداره‌كانی سه‌ر ئه‌مه‌ریكا هاریكار بن، دووه‌میشیان بریتییه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر چه‌كیان پێ نه‌فرۆشین، ئه‌وان چه‌ك له ڕووسیا و چین ده‌كڕن.
پاتریك شاناهان وه‌زیری به‌رگری
ئه‌مه‌ریكا به وه‌كاله‌ت له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌وانان له‌باره‌ی فرۆشتنی چه‌كی ئه‌مه‌ریكی به سعوودیه و ئیمارات و نهێنی به‌رده‌وامی ئه‌و كاره‌ی ئه‌مه‌ریكا، گوتی: له‌و ڕێیه‌وه ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوپه‌یمانانه‌ی ده‌توانێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه بپارێزێ، چونكه ئه‌و وڵاتانه هاوبه‌شی به‌هێز و سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكان له ناوچه‌كه و ده‌بێ ئاسایشیان به ته‌واوی پارێزراو بێ و له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیش بۆ سه‌ر ئه‌وان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێویسته چه‌كی پێویستیان پێ بێ بۆ به‌رگری له‌خۆكردن.
ئه‌و قسانه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه له 25ی ئایار/مایۆی ڕابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، 22 گرێبه‌ستی تری چه‌ك ئاماده‌ن و كه له ڕێی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌وه واشنتن چه‌كی پێویست به ئوردن و ئیمارات و سعوودیه ده‌فرۆشێت، كه بڕی ئه‌و گرێبه‌ستانه ده‌گاته 8.1 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.