پێنج پێكهاتەی تەندروست بۆ درەوشانەوەی پێست

:: PM:04:29:12/06/2019 ‌
پێست گرنگترین بەشی لەشە كە پێویستی بە گرنگیپێدان و خزمەتكردنی زیاترە . بۆیە زۆر گرنگە ئەو پێكهاتە خۆراكییانە بناسرێت كە چارەسەری حاڵەتەكانی پێست دەكەن. ئەو بەرهەمانەی لە بازاردا هەن بێگومان زیان بە پێست دەگەیەنن، بۆیە باشتر وایە پێكهاتەی سروشتی بەكار بهێنرێت.

یەكەم: شەكری قاوەیی، پێكهاتەیەكی شەكرە، یارمەتی پاككردنەوەی پێست و شێداركردنەوەی پێست دەدات. بڕێكی زۆر دژەئۆكسیدی تێدایە كە رەگە ئازادەكان كەم دەكاتەوە. شەكری قاوەیی نەرمترە لە شەكری سپی بەهۆی ئەو نەرمییەوە زیانێكی كەمتر بە پێست دەگەیەنێت.

دووەم: هەنگوین، بەیەكێك لە پێكهاتە سروشتییە نایابەكان دادەنرێت، شیرینییەكی بەسوودی هەیە زۆر باشە بۆ كەمكردنەوەی ئازاری قوڕگ، بەهێزكردنی لەش و لەبری چەندان پێكهاتەی تر بۆ دەموچاو بەكار دەهێنرێت.دەتوانرێت لەگەڵ ئازی لیمۆی تازەدا تێكەڵ بكرێت بەم شێوەیە خاڵە تۆخەكان كاڵ دەكاتەوە.

سێیەم: تێكەڵكردنی سەوزە و میوە، دانانی میوە لەسەر پێست رەنگە ئاسان نەبێت، بۆیە باشتر وایە سەوزە و میوە تێكەڵ بكرێت و وەك ماسكێك بۆ پێست بەكار بهێنرێت. ئەگەر پێستت چەورە ئەوە خەیار باشە، پێست هێور دەكاتەوە و بەتایبەتی پێویستە بۆ وەرزی هاوین یارمەتی ساردكردنەوەی پێست دەدات. ئاڤۆگادۆ زۆر گونجاوە بۆ پێستی وشك چونكە بڕێكی باش چەوری دروستی تێدایە، دەتوانرێت لەگەڵ كەمێك زەیتی زەیتوون تێكەڵ بكرێت بۆ پێست بەكار بهێنرێت، بەم شێوەیە شێداری بە پێست دەدات و رێ لە وشكی دەگرێت.

چوارەم: زەیتی گوێز هیند، بەیەكێك لە زەیتە گرنگەكان دادەنرێت بۆ پێستی چەور وادەكات چەوری سروشتی پێست ئاسایی بكاتەوە. یان بۆ لێكردنەوەی میكیاج زۆر پێویستە چونكە پێكهاتە سەختەكان لادەبات. تایبەتمەندی میكرۆبی هەیە و پێست لە چەندان زیان دەپارێزێت.

پێنجەم: ماستی پر لە چەوری، ماست پێكهاتەیەكی تەواو سروشتییە بۆ پاككردنەوەی پێست و دەوڵمەندە بە ترش و پرۆتینی شیر كە دوو ئاوێتەی گرنگن بۆ لابردنی ژەهر  پێست بە سروشتی دەهێڵێتەوە و گەنجتری دەكاتەوە.  پرۆتینە كۆنەكان توند دەكاتەوە و خەتی تەمەن كەم دەكاتەوە. ترشی شیر یارمەتی لابردنی خانە و پێستی مردوو دەدات و توێكڵدانەوەی پێست كەم دەكاتەوە و پێست لووستر نیشان دەدات. پێویستە ماست تەنیا بۆ دوو خولەك بەپێستەوە بمێنێتەوە و پاشان بە ئاوی گەرم  بیشۆ، ئەو كاتە هەست بە گۆڕینی پێستت دەكەیت.



وشە - ئاوات ئازاد