جیهان چاوه‌ڕوانی هاتنی تۆڕی نوێی
G5 ده‌كات، كه به خێراترین شێواز داتا و زانیارییه‌كان ئاڵۆگۆڕییان پێ ده‌كرێ له ڕێی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئینته‌رنێته‌وه، به جۆرێك خێرایی هاوشێوه‌ی گه‌یشتنی فه‌رمانه له مێشكی مرۆڤه‌وه بۆ ئه‌ندامانه‌كانی تری جه‌سته‌ی مرۆڤ، هه‌رچه‌نده ئه‌مه له ڕووی خزمه‌تكردن به پرۆسه‌ی گه‌یاندن زۆر سوود به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام زیانه‌كانیشی بێشومارن و لێكۆڵینه‌وه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه جینۆسایدی مرۆڤایه‌تی ده‌كات و زیانی زۆر گه‌وره به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.
گواستنه‌وه‌ی خێرایی ئه‌و هه‌موو داتا و زانیارییه له‌سه‌رتاسه‌ری دنیا پێوێستی به شه‌پۆلی خێرایی كارۆموگناتیسی و دانانی سه‌دان مانگی ده‌ستكرد ده‌بێ له ئاسمان و گه‌ردوون دا، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی بۆ خزمه‌تی گشتی، سه‌دان مانگی ده‌ستكردی تر بۆ پرۆژه نهێنی و سه‌ربازییه‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه خراونه‌ته خزمه‌ته‌وه، كه هه‌موو ئه‌وانه‌یش شه‌پۆله‌كان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی یه‌كجار زۆر ده‌كه‌ن، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو بوونه‌وه‌رێك ده‌بێ و زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.
بۆیه ده‌كرێ ئه‌مه وه‌ك چه‌كێكی بیۆلۆجی لێك بدرێته‌وه، كه ئامانجی له‌ناوبردنی ژینگه و گۆی زه‌وی و له‌ناوبردنی مرۆڤ و سه‌رجه‌م بوونه‌وه‌ره‌كانی تر، چونكه كاریگه‌ری ترسناك له‌سه‌ر جیناتی مرۆڤ و بوونه‌وه‌ره‌كان دروست ده‌كه‌ن و زۆرترین نه‌خۆشی و كه‌مئه‌ندامی و شێواوی له نه‌وه‌ی داهاتووی مرۆڤ و بوونه‌وه‌ره‌كانی تر دروست ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌كرێ ئه‌مه ناو بنێین، سه‌ره‌تای جینۆسایدی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی به ده‌ستی مرۆڤه‌وه.
ئه‌و هه‌موو تیشكدانه‌وه و شه‌پۆله كارلێك و كاریگه‌ری له‌سه‌ر توخم و خانه‌ی خۆراك و ڕووه‌ك و به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان ده‌كات و خۆراك كه‌م ده‌بێته‌وه و به‌روبوومه‌كان له‌ناو ده‌چن، جیا له‌وه‌ی تا ده‌گات به حاڵه‌تی له‌ناوبردنی به‌رووبوومه كشتوكاڵییه‌كانیش، ئه‌وانه‌ی دێنه به‌رهه‌م زۆر نه‌شیاو ده‌بن بۆ مرۆڤ و زۆرترین مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤه‌وه دروست ده‌كه‌ن.
جیا له‌وانه عه‌قل و ده‌روون و رووحی مرۆڤ به ته‌واوی ده‌شێوێت، چونكه شه‌پۆله‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا كارلێك له‌گه‌ڵ كۆئه‌ندامی ده‌مار دروست ده‌كه‌ن، به‌وهۆیه‌وه له ژێر كۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چن و مرۆڤ ئاڵووده‌ی ته‌كنه‌لۆجیا ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام سه‌رئێشه و كاره‌سات ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵكی ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا به گشتی و ئه‌و تۆڕه نوێیه‌ی گه‌یاندن كه پێشبینی ده‌كرێ له كۆتایی ئه‌مساڵ بخرێته خزمه‌تی مرۆڤه‌وه، ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌ی هه‌ساره‌ی گۆی زه‌وی، یه‌كێتیی ئه‌وروپا به گرنگی دركی به‌و مه‌ترسییه كردووه، بۆیه پلانیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له‌و گه‌شه‌سه‌ندنانه بگرن و تا چاره‌سه‌ر بۆ مه‌ترسییه‌كانی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا ده‌دۆزنه‌وه، به‌ڵام ئه‌سته‌مه ئه‌و پرۆژه‌یه سه‌ركه‌وتوو بێت، چونكه جیهان خێرایه و خه‌ڵكی ناتوانن چاوه‌ڕێ بكه‌ن و ته‌كنه‌لۆجیا و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه‌كان به تایبه‌ت ئینته‌رنێت و مۆبایل و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان وه‌ك خه‌و و خۆراكیان لێهاتووه، بۆ مرۆڤ.
زانایان پێشتر هۆشداریان داوه، كه تۆڕی پێوه‌ندییه‌كانی 2G,3G,4G Wi-Fi زۆرترین كارلێكیان له‌سه‌ر مێشكی مرۆڤ دروست كردووه و ئه‌مه‌یشیان به به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، كه چ مه‌ترسییه‌ك له پێكهاته‌ی خانه‌كان و ترشی ناوه‌كی مرۆڤ دروست ده‌كات، به‌ڵام به‌شێك له‌و توێژینه‌وانه ڕێیان پێ نادرێ بڵاو ببنه‌وه و هه‌موو خه‌ڵكی جیهان بیزانن و بیخوێننه‌وه، چونكه كۆمپانیا زل و زه‌به‌لاحه‌كان زیانی یه‌كجار گه‌وره‌یان به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر هاتوو خه‌ڵكی پلان دابنێن تا له ته‌كنه‌لۆجیا و مۆبایل و ئینته‌رنێت دوور بكه‌ونه‌وه.
هه‌رچه‌نده وه‌ك ئاماژه‌مان پێ دا تۆڕه‌كانی پێشوو و ئێسته زیانی زۆریان بۆ مێشكی مرۆڤ هه‌بووه، به‌ڵام به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان G5 نه‌ك هه‌ر زیانی هه‌یه، به‌ڵكوو هاوشێوه‌ی ژه‌هرێكی بكوژ وایه بۆ مرۆڤ، له كاتی خستنه خزمه‌تی ئه‌و تۆڕه له شوێنێكی پڕ له ئامێری ته‌كنه‌لۆجی، مێشكی مرۆڤ هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی لێ دێ، كه له‌ناو فڕنێكی مایكرۆوه‌یڤ بێ و به ته‌واوی بتوێته‌وه و له‌كار بكه‌وێت.
ئه‌و تۆڕه و خێراییه‌كه‌ی كاتێك له ئامێری ڕاوته‌ره‌كانه‌وه بۆ شێوه‌ی وای فای په‌خش بكرێت بۆ ده‌وروبه‌ر به ته‌واوی سه‌رجه‌م بوونه‌وه‌ره‌كان و خانه زیندووه‌كانی ده‌وروبه‌ر به‌ره‌و له‌ناوبردنێكی هێواش ده‌بات و تا له كۆتاییدا سه‌رجه‌میان كۆمه‌ڵكوژ ده‌كات، ڕه‌نگه مرۆڤ دوا بوونه‌وه‌ر بێ كه زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ربكه‌وێ، به‌ڵام كاتێك نه‌مام یان گوڵێك یان باڵنده‌یه‌ك له نزیك راوته‌رێك بژی، بۆ ماوه‌یه‌كی باش ده‌بینی بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆكارێك هه‌بووبێ باڵنده مردووه و نه‌مام و گوڵه‌كه‌یش وشكبوون، بۆ ئه‌مه چوار هێنده خێراتر ده‌بێ و كاریگه‌رییه‌كانی زووتر ده‌رده‌كه‌وێ و به ته‌واوی جینۆسایدی مرۆڤایه‌تی ده‌كات.