هه‌رچه‌ند یاساى به‌كارهێنانى زمانه فه‌رمییه‌كان له كوردستان په‌سند كراوه، به‌ڵام تا ئێسته به كرده‌نى جێبه‌جێ نه‌كراوه و په‌رله‌مانتاران هۆكاره‌كه‌ى بۆ وه‌زاره‌تى بازرگانى ده‌گێڕنه‌وه.
په‌روا عه‌لى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى گۆڕان به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، به‌پێى یاساى زمانه فه‌رمییه‌كان، ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌موو ناونیشان و تابلۆیه‌كى گشتى یان كه‌رتى تایبه‌ت به زمانى كوردى بنووسرێت و دواتر زمانه‌كانى تر و هاوكات به‌پێى شوێن ره‌چاوى تایبه‌تمه‌ندیى زمانى پێكهاته‌كانى تر كراوه.
ئه‌و ده‌ڵێ، "ده‌بێت زمانى كوردى بكرێته زمانى فه‌رمى و سه‌ره‌تاى نووسینى سه‌ر تابلۆ و پۆسته‌ره‌كان به زمانى كوردى بێت، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكى باشه، زیاتر له سه‌ربه‌خۆیى و ده‌وڵه‌ت نزیكمان ده‌كاته‌وه، چونكه كاتێك قه‌واره‌یه‌كت هه‌بوو، كۆمه‌ڵێك بنه‌ما هه‌یه بۆ چه‌سپاندنى ئه‌و قه‌واره‌یه، یه‌كێك له بنه‌ماكانیش زمان و نووسینه".
له بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كانی كوردستان به‌هۆی فره‌زمانی و خستنه‌ژێره‌وه‌ی زمانی كوردی هه‌ست ناكه‌ی له كوردستانی، كه‌چی یاسا تایبه‌ته‌كه‌یشی جێبه‌جێ ناكرێ.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر سه‌رۆكى لیژنه‌ى ڕ‌ۆشنبیرى له په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ "وشه"ى روون كرده‌وه، "یاساكه‌مان ده‌ركرد، پێویست بوو له‌سه‌ر ئه‌كادیمیاى كوردى و وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام جێبه‌جێیان نه‌كردووه".
روونى كرده‌وه، "به‌پێى یاسا، تابلۆى ئۆتۆمبێل و سه‌رجه‌م شوێنه‌كان و دووكانه‌كان سه‌ره‌تا به زمانى كوردى ده‌نووسرێن، دواتر زمانه‌كانى تر به‌پێى ناوچه‌كان و بوونى كه‌مایه‌تییه‌كان به‌كار ده‌هێنرێن".
لاى خۆیه‌وه قادر ڕه‌زگه‌یى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوخۆ له په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنى یه‌كێتیى نیشتمانى به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، "ئه‌وه‌ى پێوه‌ندى به وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌یه، جێبه‌جێ كراوه، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى بازرگانى ده‌بێت له كاتى پێدانى مۆڵه‌ت به شوێنه‌كان، دووكان و كارگه و باڵه‌خانه، بیكات به مه‌رج به‌سه‌ریانه‌وه كه ده‌بێت له ناونیشان و تابلۆكاندا، سه‌ره‌تا ناوه‌كه به زمانى كوردى بنووسن و پاشان زمانه‌كانى تر، به‌پێى یاساكه، زمانه‌كانى تر قه‌ده‌غه نه‌كراون، به‌ڵكو ده‌بێت زمانى كوردى زمانى فه‌رمى بێت".
ره‌زگه‌یى زیاتر ده‌ڵێ، "به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تى بازرگانی به ئه‌ركى خۆى هه‌ڵنه‌ستاوه و تا ئێسته‌ش له به‌شى هه‌ره زۆرى شوێنه‌كان، زمانى كوردى زمانى فه‌رمى نییه، حكوومه‌تى هه‌رێمیش هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌كى نه‌كردووه".
دووپاتى كرده‌وه، "ده‌بێت وه‌زاره‌تى بازرگانى، ئه‌وانه‌ى تا ئێسته پابه‌ند نه‌بوون به‌و یاسایه‌وه، بیكاته نووسراو و ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى بكات و وه‌زاره‌تى ناوخۆ سزایان بدات".
سلێمانى- هۆشیار عه‌لى