دۆخی سیاسی زۆر ئاڵۆزه و حكوومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه لاوازن و سنووری كوردستانیش له‌گه‌ڵ هێزه بیانییه‌كان زۆر ناجێگیره، به گشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به به‌رده‌وامی ئاڵۆزی و ناكۆكی هه‌بووه و هه‌یه، ئه‌گه‌ر به مێژوودا بگه‌ڕێینه‌وه، به‌ڵام له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو كێشه و ناكۆكیانه، خه‌ونی كورده‌كان نزیكبووه‌ته‌وه له هاتنه‌دی و پێشبینی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان زۆر نزیكه و ئه‌و خه‌ونه هه‌ر ده‌بێته ڕاستی.
گۆڕه‌پانه‌كه زۆر لایه‌نی ناكۆكی تێدایه و زۆریش له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌ریه‌ككه‌وتوون و دژی یه‌كتر جه‌نگاون، ئێسته‌یش له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه، بۆیه پێشبینی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی كوردستان و دابه‌شبوونی لیبیا بۆ سێ ده‌وڵه‌تی جیاواز ئه‌گه‌رێكی ته‌واو به‌هێزه و له داهاتوویه‌كی زۆر نزیك دێنه دی.
كورده‌كان له باكوری عێراق به ته‌واوی نیمچه سه‌ربه‌خۆن و هه‌موو لایه‌نێكی ژیاری و بواره جیا جیاكان خۆیان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و زۆر پێگه‌یه‌كی باشیان له ناوچه‌كه هه‌یه و سوودی زۆریان بۆ ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا و وڵاتانی جیهانی ئازاد هه‌یه، به پێچه‌وانه‌وه له سووریا و توركیا و ئێران، ئه‌وان هێشتا له قۆناغی ململانێ و خۆسه‌پاندنن و حكوومه‌ت و ڕژێمه‌كانی ئه‌و وڵاتانه دانیان پێدا نه‌ناون و به‌رده‌وامن له خوێنبه‌خشین له پێناوی خاكه‌كه‌یان.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا، له داهاتوویه‌كی نزك سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌بێته واقیع و لیبیاش بۆ سێ ده‌وڵه‌ت دابه‌ش ده‌بێت. وڵاتانی ڕۆژئاوا به ته‌واوی له‌وه گه‌یشتوون كه ئیتر ناتوانرێ نكۆڵی له گه‌لێكی گه‌وره‌ی وه‌كو كورد بكرێ، كه له سووریا و توركیا و عێراق و ئێران له به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه جێگیرن و ئێسته‌ش به ملیۆنانیان له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكان و لۆبی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن.
زۆرینه‌ی كورده‌كان مسوڵمانن و ده‌وڵه‌تێكی تری گه‌وره‌ی سوننه‌ی مسوڵمان له ناوچه‌كه دروست ده‌بێ، كه خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێز ده‌بێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته دڵی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه و هاوكات خاوه‌نی یه‌ده‌گێكی زۆری نه‌وت و گازی سروشتییه. هه‌رچه‌نده له 2017 له باشووری كوردستان به پشتیوانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام درا و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی دا وه‌ك مافێكی گه‌ردوونی له دیارییكردنی مافی چاره‌ی خۆنووسینی خۆیان، به‌ڵام دۆخه‌كه زۆر خراپ شكایه‌وه و به‌غدا به پشتیوانی ئێران هێرشی كرده سه‌ر كوردستان و ناوچه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری كوردستانیان داگیر كرده‌وه كه له نێویان دا كه‌ركووكی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتیش بوونی هه‌بوو و دۆخێكی نه‌خوازراو به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان له ناوچه‌كه سه‌پێنرا و ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئه‌و گه‌له له‌سه‌ر خاكی خۆیان كه دابه‌شی سه‌ر چوار وڵاتی ناوچه‌كه كرا، دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی به‌رده‌وامن له خه‌بات و جه‌نگ و تێكۆشان بۆ به ده‌ستهێنانی ناسنامه‌ی خۆیان و گه‌یشتن به خه‌ونی له مێژینه‌یان كه دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆییه له ناوچه‌كه، كه سه‌رچاوه‌ی ئاشتی و ئاسایش بێ، نه‌ك كێشه و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵاتانی تر.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییه‌وه چه‌ندان حزب و كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوی جیا جیا له پارچه جیاوازه‌كانی كوردستان دروستبوون و ده‌ستیان دایه خه‌باتی سیاسی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان، پاش ئه‌وه‌ی وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان به زه‌بری ئاگر و ئاسن وه‌ڵامیان دانه‌وه، ئه‌وا ئه‌وانیش بۆ به‌رگری له‌مانه‌وه‌ی خۆیان ناچاربوون ده‌ست بده‌نه چه‌ك و چه‌ندان شۆڕش و ڕاپه‌ڕینیان تا ئێسته ئه‌نجام داوه و له توركیا و سووریا و ئێرانیش به‌رده‌وامن له خه‌بات و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داگیركه‌رانی خاكه‌كه‌یان.
ئێسته‌یش ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه بكشێته‌وه، ئه‌وا هاوشێوه‌ی ئه‌فغانستان و ڤێتنام ناوچه‌كه‌یان ده‌بێته گۆڕه‌پانی جه‌نگێكی گه‌وره و به‌رده‌وام، چونكه وڵاتانی ناوچه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشڤه‌چوونانه‌ی كورد نین له‌سه‌ر خاكی خۆیان و به ڕوونی له‌وه ده‌گه‌ن كه هه‌نگاوه‌كانی ئه‌وان بۆ گه‌یشتنه به سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌یه له‌و وڵاتانه، بۆیه هه‌ركات واشنتن له ناوچه‌كه نه‌مێنێت یان ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێت، ئه‌وا به هه‌موو توانایانه‌وه و به كوشنده‌ترین چه‌ك ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره هێرشیان بكرێته‌سه‌ر. چونكه له مێژوودا ده‌یان هه‌ڵمه‌تی قڕكردن و له‌ناوبردنی كورده‌اكن له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه دراوه و ئێسته‌یش له ناچاریدا بێده‌نگن، چونكه ناتوانن هیچ جوڵه‌یه‌ك بكه‌ن، ئه‌گه‌ر توانایان هه‌بووایه ده‌سته‌وه‌ستان نه‌ده‌بوون.
پاش ئه‌و هه‌موو خه‌بات و ده‌رچوون له‌و هه‌موو هاوكێشه‌یه و دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و به‌رده‌وامی پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا له كورده‌كان و گۆڕانكارییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دووركه‌وتنه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه له ئه‌مه‌ریكا و دژایه‌تیكردنی، پێوه‌ر و بنه‌مان كه ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك له وڵاتانی ناوچه‌كه و ڕاستكردنه‌وه‌ی مێژوو به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌بن و ده‌یكه‌ن به واقیع و به به‌هێزی له پشتیه‌وه ده‌مێننه‌وه.
عه‌له‌م برۆهی دیپلۆماتكار له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان و نووسه‌ری دوو كتێب له‌باره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له پێگه‌ی "
Daily Times" نووسیویه‌تی.