دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی هه‌ریه‌ك له سیناتۆران ستیڤ دینس و كیڤن كرامر پرۆژه بڕیارێكیان خسته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك ئاڵای ئه‌مه‌ریكا بسووتێنێت و سووكایه‌تی پێ بكات سزا بدرێ. دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایش دووپاتی له پشتیوانی له‌و پرۆژه‌یه كرده‌وه و به گرنگ ناویبرد.
تره‌مپ له تویتێكدا نووسیویه‌تی، بێ بیركردنه‌وه هه‌موو پشتیوانی خۆمان بۆ سیناتۆر ستیڤ دینس ده‌رده‌بڕم، له پرۆژه‌كه‌ی بۆ سزادانی هه‌ر كه‌س و لایه‌ن و وڵاتێك كه ئاڵای ئه‌مه‌ریكا بسوتێنێت.
ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له به تاوان پێشاندانی سووتاندنی ئاڵای ئه‌مه‌ریكا بكات، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیش دوای هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵی ناكات ئاڵای ئه‌مه‌ریكا بسووتێنرێت، ئه‌گه‌ر له ناوخۆ بێ، ئه‌وا ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی لێ وه‌رده‌گرینه‌وه.
به گوێره‌ی فه‌رمانێكی دادگای باڵای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه له 1989 ده‌رچووه، سووتاندنی ئاڵای ئه‌مه‌ریكا كارێكی ئاساییه و تاوانێكی گه‌وره نییه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه هات كه ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی نیشتمانی كۆماریییه‌كان له 1984 له داڵاس ئاڵای ئه‌مه‌ریكایان سووتاند و ناڕه‌زایه‌تییان دژی سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕی.