موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ڕی هاوپه‌یمانی سائیروون ماوه‌ی 10 ڕۆژی خستووه‌ته به‌رده‌م عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، تا له‌و ماوه‌یه كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی ته‌واو بكات و ناوی وه‌زیری ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی به‌تاڵن پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكات، به پێچه‌وانه‌وه هۆشداری ده‌دا كه هه‌ڵوێستی تر وه‌رده‌گرن.
پێشتر
سه‌در به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی داواكانی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه، به هه‌موو تواناوه پشتیوانی له هاتنه سه‌رشه‌قامی خه‌ڵك ده‌كرد و خۆیشی وتاری بۆ ده‌دان و كه داوای چاكسازی و له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی ده‌كرد.
نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا له زاری خۆیه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه و گوتویه‌تی، قسه‌كانم ئاراسته‌ی ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانه و سه‌رۆك وه‌زیران پێویسته له ماوه‌ی 10 ڕۆژ كابینه‌ی حكوومه‌ت ته‌واو بكات و پۆسته به‌تاڵه‌كان بوونیان نه‌مێنێت، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوێستی ترمان ده‌بێ و ئێوه‌یش له ئه‌گه‌ری پابه‌ندبوون به‌و واده‌یه دواتر هه‌ڵوێسته‌كانمان ده‌زانن.
ئه‌و هۆشدارییه‌ی سه‌در به جۆرێك له هه‌ڕه‌شه‌یش له عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌ژمار ده‌كرێ، چونكه هاوپه‌یمانی سائیروون كه موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كات خاوه‌ی 54 كورسی په‌رله‌مانه‌وه و توانی له هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار/مایۆی 2018 زۆرترین كورسی په‌رله‌مان بباته‌وه و براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه بێت.