سه‌رۆك کۆماری ئێران، ڕاسته‌وخۆ دوای ڕۆژێك له بڕیاری ئه‌مه‌ریكا به زیادكردنی هێزه‌كانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، زمانی خۆی ده‌گۆڕێ و به نه‌رمی گوتار ده‌دات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، حه‌سه‌ن رووحانی، سه‌رۆكی كۆماری ئێران ڕای گه‌یاند، ئێمه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێك به‌رپا ناكه‌ین، وێڕای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یدا بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه له جیهان داببڕێین و هه‌رچه‌ند ویستیان ئێران گۆشه‌گیر بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گرژیی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا له‌وه‌ته‌ی هێرش كراوه‌ته سه‌ر دوو خاڵه نه‌وتییه‌كه‌ی كه‌نداوی عومان، هێنده‌ی تر قۆناغی بڕیوه و ئه‌مه‌ریكاش به‌بێ دوودڵی یه‌كسه‌ر ئێرانی تۆمه‌تبار كرد.
دوێنێ دووشه‌م پاتریك شاناهان وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، نزیكی 10 هه‌زار سه‌ربازی تر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێگیر ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه به‌رگرییه‌كانیان به‌هێو بكه‌ن و هه‌موو مه‌ترسییه‌كه‌شیان ئێرانه.
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه له گرژی و ئاڵۆزییه‌كی زۆردایه و داهاتووشی ناڕۆشنه، جه‌مسه‌ری سه‌ره‌كیی گرژییه‌كه‌ش ئێران و سعوودیه نییه، به‌ڵكوو ڕاسته‌وخۆ ئه‌مه‌ریكا خۆی جه‌مسه‌ری به‌رانبه‌ری ئێرانه، ئه‌مه‌ش جه‌نگی سه‌ر عێراق و له‌ناوبردنی ڕژێمی سه‌ددام به‌بیری خه‌ڵك ده‌هێنێته‌وه.