سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا كرد و یه‌كه‌م وێستگه‌شه‌ی ویلایه‌تی فلۆریدا بوو.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له ویلایه‌تی فلۆریداوه له ناو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌رێزی زۆری كۆمارییه‌كان ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵیژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بۆ ساڵی 2020 كرد، ئه‌مه‌ش جیاواز له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2016 كه له‌و ویلایه‌ته جه‌ماوه‌ری كۆمارییه‌كان ئێجگار كه‌م بوو.
تره‌مپ به ته‌نیا ڕكابه‌ری له‌گه‌ڵ 20 پاڵێوراوی دیموكراتییه‌كان ده‌كات كه ده‌یانه‌وێ له نێویاندا یه‌كێكیان ببێته ڕكابه‌ری تره‌مپ بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له ده‌ست ئه‌و سه‌رۆكه جیاوازه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕزگار بكه‌ن، چونكه به بۆچوونی دیموكراتییه‌كان ئه‌گه‌ر چوار ساڵی تر ببێته‌وه به سه‌رۆك، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی له‌ناو ده‌بات.
هه‌میشه ویلایه‌تی فلۆریدا وێستگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نێوان دیموكراتی و كۆمارییه‌كانه، هه‌ر حزبێك له‌وێ یه‌كه‌م بێت، ئیتر تا ئاستێكی زۆر سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه. چوار ساڵی ڕابردوو ویلایه‌تی فلۆریدا به‌رانبه‌ر تره‌مپ هه‌ڵوێسیان باش نه‌بوو، ئه‌مساڵ ئه‌و ویلایه‌ته زیاتر بۆ لای كۆمارییه‌كان ده‌شكێنه‌وه.
لایه‌نگرانی تره‌مپ پێیان وایه، به ئاسانی جارێكی تر دۆناڵد تره‌مپ ده‌بێته‌وه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییه زۆرانه‌ی له ڕووی ئابوورییه‌وه پێشكه‌شی وڵاته‌كه‌ی كردووه و ڕێژه‌ی بێكاری بۆ كه‌متر 4% دابه‌زیوه، ئه‌مه‌ش باشترین ڕێژه‌یه له‌ماوه‌ی 50 ساڵی ڕابردوودا.
له به‌رانبه‌ردا، تره‌مپ ڕه‌نگه تاكه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بێت، دژبه‌ره‌كانی ئه‌وه‌نده زۆر بن و له توێژی جیاوازیش بن. بۆ نموونه زۆرینه‌ی ڕه‌شپێسته‌كان خۆشیان ناوێ، چونكه به كه‌سێكی ڕاسیستی ده‌زانن. زۆرینه‌ی موسڵمانان به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر موسڵمانانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ژماری ده‌كه‌ن و چه‌ندان جار گوتوویه‌تی ئه‌م وڵاته بۆ ئه‌وان نییه. ئه‌مه‌ش ته‌نیا موسڵمانان ناگرێته‌وه، كۆچبه‌ره‌كانیش كه له وێ نیشته‌جین یان مه‌كسیكی و كه‌نه‌دییه‌كان و زۆربه‌ی بێگانه‌كان دژی تره‌مپن. ئه‌م دژایه‌تییه‌ش ته‌نیا توێژه‌كانی ناو خه‌ڵكی نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكوو میدیای ئه‌مه‌ریكا دژی ده‌وه‌ستنه‌وه، ته‌نانه‌ت به‌شێك له میدیای كۆمارییه‌كانیش وه‌ك سی ئێن ئێن و به گشتی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ میدیادا خراپه و چه‌ندان جار به نیویۆرك تایمزی گوتووه میدیای درۆ. جیا له میدیاش، هۆڵیوود كه كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه‌یه، دژایه‌تی ده‌كه‌ن و چه‌ندان فیلمیان له دژیدا بڵاو كردووه‌ته‌وه.
دۆناڵد جۆن تره‌مپ ، لە 14ی حوزەیرانی 1946 له‌دایك بووه. کەسێکی سەرمایەدار و بازرگانێکی ئەمه‌ریکییە کە ئێستا ٤٥مین سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانە لە کانوونی دووەمی 2007 لەسەر حزبی کۆماری هه‌ڵبژێردراوه. لە کوینز، شاری نیویۆرکدا لەدایک بووە و گەورە بووە. لە 1978 دا بڕوانامەی ئابووری لە زانکۆی پێنسیلڤانیا بەدەست ھێناوە، ھاوکات لەگەڵ خوێندنەکەیدا لە کۆمپانیاکەی باوکی‌دا کاری کردووە.
ترامپ سەرۆک و بەڕێوبەری گشتیی ڕێکخراوی ترامپە، تاوەر و وەبەرھەمھێنانەکانی ترامپ لە چەندان ناوچەی ئەمه‌ریکا دیارە لە سەرووی ھەموویانەوە شاری نیویۆرک و لاس ڤێگاس و ئەتلەنیک سیتی. دۆناڵد ترامپ لەدەیان فیلم‌دا وەکوو کەسێتییە سەرمایەدارییەکەی دەرکەوتووە لەوانە (Home Alone 2: Lost in New York). ھاوکات دۆناڵد سێ جار ھاوسەرگیری کردووە لەگەڵ (ئیڤانا زاڵنیکۆڤا 1977 - 1992) و (مارڵا مەیپلز 1993 - 1992) و (مەڵانیا کناوس 2005 تا ئێسته).
لە ساڵی 1968 دا بڕوانامەی ئابووری لە زانکۆی پێنسیلڤانیا بەدەستھێناوە. وە چوارەم کوڕی فرێد ترامپە. ڕەچەڵەکیان لە باوکیانەوە ئەگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانی وە لە دایکیانەوە بۆ سکۆتلەندی. دوای ئەوەی برا گەورەکەی بڕیاردەدات ببێتە فڕۆکەوان، ئەمیش ئەبێتە جێگرەوەی باوکی و کۆمپانیاکانی بەڕێوەئەبات. برا گەورەکەی لە تەمەنی ٤٣ ساڵیدا بەھۆی زۆر خواردنەوەی کحول گیان لەدەستدەدات، ئەمەش ئەبێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی تەرمپ واز لە خواردنەوەی کحول و کێشانی جگەرەش بھێنێت. ترەمپ لە سەرەتادا یەک میلیۆن دۆلاری لە باوکی وەرگرت و کاری پێوەکرد و لە پاشاندا بووە جێگرەوەی باوکی و ئەبێتە بەڕێوەبەری رێکخراوی ترامپ لە ساڵی ١٩٧١. کارەکانی ترەمپ زیاتر لە نیویۆرکن و لە دروستکردنی باڵەخانەی ھەوربڕ و ھۆتێل و یانەی قومار خۆیان ئەبیننەوە و بەناوبانگترین باڵەخانەشی لە مانھاتن دروستکردوە کە ٦٨ نھۆمە.
ترامپ لەگەڵ کاری بازرگانیدا، لە بواری راگەیاندن و بەرنامەی کاتبەسەربردنی تەلەڤزیۆنیشدا ناوبانگی زۆری پەیدا کردوە و لەساڵی ١٩٩٦ تا ٢٠١٥ چەندین بەرنامەی تەلەڤزیۆنی بەرھەمھێناوە و بەناوبانگترینیان پڕۆگرامی (ئەبرانتیس) بوو کە لەسەر شاشەی تۆڕی ھەواڵی ئێن بی سی پەخشەکرا، ھەروەھا پڕۆگرامەکانی شاجوانی گەردوون و پێشبڕکێی شاجوانی کچانی ئەمریکای بەرھەمھێناوە، زنجیرەیەک فرۆشگای بە ناوەکانی ترامپ ھەیە کە کاری فرۆشتنی کەلوپەلە جۆراوجۆرەکان ئەکەن، گۆڤاری فۆربیس ترامپی دیاری کرد وەک ٣٢٤ـەین میلیاردێر لە جیھاندا و ١١٣ـەمینیش لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کە سامانەکەی بە ٤٫٥ میلیارد دۆلار ەخەمڵێنرێت.