کاندیدی وەزیرەکانی پشکی پارتی لە کابینەی نۆیەمی
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادیە و بڕیارە مەکتەبی سیاسی پارتی دەنگی لەسەر بدات.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی
دیموکراتی کوردستان گوتی، لیژنەیەکی باڵا کاندیدی بۆ وەزارەتەکانی پشکی پارتی
ئامادە کردووە و لە دوو رۆژی داھاتوو لە مەکتەبی سیاسی دەنگی لەسەر دەدرێت و پەسەند
دەکرێت، پێش کۆتایی ئەم مانگە کابینەی نوێی حکوومەت پێکدێت و ھەفتەی داھاتووش
پێکھاتەی کابینەی نوێ ئامادە دەبێت بۆ دەنگدان.
د.ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی ئەنجوومەنی
سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی بە"وشە"ی ڕاگەیاند، ماوەیەکی
زۆرە لیژنەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و کادیرانی پارتی
پێکھاتووە و سەرقاڵی یەکلا کردنەوەی سیڤی وەزیرەکانی پشکی پارتی دیموکراتی
کوردستانن و لە ماوەی دوو رۆژی داھاتوو کاندیدەکان یەکلایی دەکەنەوە و مەکتەبی
سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانیش کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەسەر دەکات و دەنگی
لەسەر دەدات و پەسەندیان دەکات.
لەبارەی ناوی وەزیرەکانەوە میرخاس نەیویست بەر
لۆە پەسندکردنیان لە مەکتەبی سیاسیی ناویان بدرکێنێت و ئاماژەی دا، ناوی
کاندیدەکان ئامادە بوون و زۆرینەی کاندیدی وەزیرەکانیش نوێن.
دووپاتی دەکاتەوە ، تا کۆتایی ھەفتەی داھاتوو
پێکھاتەی حکوومەتی تازە ئامادە دەبێت و پێشکەشی پەرلەمان دەکرێت بۆ ئەوەی پێش
کۆتایی ئەم مانگە دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت.
هەولێر/ بڵند ئیبراھیم