وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌زار سه‌ربازه نوێیه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان ناردووه، مووشه‌كی پاتریۆتیشی له‌گه‌ڵدایه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م (20ی حوزه‌یران)، دانا وایت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) ڕای گه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی نایه‌وێ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران به‌رپا بكات، به‌ڵام له ئاماده‌باشیدایه بۆ به‌رگری له هێزه‌كانی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌وه‌شی گوت، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌زار سه‌ربازه نوێیه‌ی ناردوومانه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، مووشه‌كی پاتریۆت و فڕۆكه‌ی چاودێری و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانیشمان ناردووه.
پێشتریش مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتبووی، هۆكاری ناردنی ئه‌و سه‌ربازانه، ته‌نیا به‌رگرییه نه‌ك هێرش و سه‌رۆك تره‌مپ نایه‌وێ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵگیرسێنێ، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له په‌ستانه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئێمه ڕژدین له ناچاركردنیان به پابه‌ندبوون و ئاماده‌شین به‌رپه‌رچی هه‌ر هێرشێكیان بۆ سه‌ر دۆسته‌كانمان بده‌ینه‌وه.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ردانه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌یدا بۆ فلۆریدا، له نێوان وه‌زاره‌ته‌كاندا هاوئاهه‌نگییه‌كی ته‌واو دروست كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدا بین له‌گه‌ڵ ئێران و تووشی شۆك نه‌بین، له هه‌ر چركه‌یه‌كدا كارێكی نه‌خوازراوی ئه‌وان ببینین، خێرا وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه.
مووشه‌كی "ئێم ئه‌ی ئێم- 104 پاتریۆت، سیستمێكی به‌رگریی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكییه له جۆری زه‌وین-ئاسمان، به سیستمی به‌رگری له مووشه‌كی بالیستی ناسراوه و ئێسته ئه‌وه ئه‌ركه‌كه‌یه‌تی له دنیادا. ئه‌و مووشه‌كه جگه له ئه‌مه‌ریكا خۆی، به زۆربه‌ی وڵاتانی نزیك له ئێرانی فرۆشتووه وه‌ك سعوودیه، كوێت، ئیمارات، میسڕ و ئیسرائیل.