به‌پێى ئه‌م زانیارییانه‌ى له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌مه‌ریكا كۆششێكى دیپلۆماسى چڕ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ركردنى دۆسیه‌ى سووریا به‌ره‌و پێشتر ببات.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه ئه‌مڕۆ له رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌م هه‌فته‌یه واشنتن زنجیریه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى دیپلۆماسى و ته‌ناهى له‌باره‌ی سووریا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێى كۆمه‌ڵێك دۆسیه بكات، له‌وانه تاوتوێكردنى ئاینده‌ى ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى فوڕات و بوونى ئێران له سووریا و ئاینده‌ى پرۆسه‌ى سیاسى و جێبه‌جێكردنى بڕیارى 2254.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ رۆژى دووشه‌مى داهاتوو جموجووڵه‌كانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌ست پێ ده‌كات و سه‌ره‌تایش له پاریسه‌وه ده‌بێت، چونكه بڕیاره رۆژى دووه‌شه‌مى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ى"گرووپێكى بچووك" ده‌بێت كه له نوێنه‌رانى هه‌ریه‌كه له ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا و به‌ریتانیا و سعوودیه و ئوردن و میسڕ پێكدێن، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى هه‌یه نێرده‌ى نه‌ته‌وه گیر بیدرسن نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى سووریا، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دانوستاندنكارى ئۆپۆزسیۆنى سووریا له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدار بن.
له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه جیمس جیفرى نێرده‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى سووریا به‌شداریى له كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جیمس جیفرى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى وڵاتانى تر باس له‌و ئاسته‌نگانه بكات كه دێنه به‌رده‌م بیدرسن بۆ ئاماده‌كردنى لیژنه‌ى ده‌ستوورى.
له راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت هاتووه، به‌مدواییه سووریا سڵ له كاره‌كانى پێكهێنانى لیژنه‌ى ده‌ستوورى ده‌كاته‌وه، چونكه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كات شه‌ڕى ئیدلب یه‌كلا بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها تێبینى ئه‌وه‌یش كراوه ئێران نایه‌وێ به‌شدارى له شه‌ڕى ئیدلب بكات، چونكه له‌م كاته‌دا كه خۆى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ وڵاتانى رۆژئاوا گرژه نایه‌وێ كێشه له‌گه‌ڵ توركیایش دروست بكات.
هه‌ر له پاریس بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رپرسانى باڵاى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له شه‌ڕى داعش به‌ڕێوه بچێ، له‌م كۆبوونه‌وه‌یش جیمس جیفرى نوێنه‌رى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى سووریا له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدار ده‌بێت كه وڵاته‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هاوپه‌یمانێتییه‌كه ده‌كات.
بڕیاره ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى رۆژى سێشه‌م و چوارشه‌مى ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام بێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له چاره‌نووسى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى رۆژهه‌ڵاتى سووریا و رۆژئاواى عێراق بكرێت كه له ده‌ستى رێكخراوى تیرۆریستى داعش رزگار كراون.
له راپۆرته‌كه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت هاتووه له میانه‌ى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه واشنتن هه‌وڵ ده‌دات هانى هاوپه‌یمانانى بدات بۆ ئه‌وه‌ى هاوكاری دارایى و سه‌ربازى زیاتر به رۆژهه‌ڵاتى فوڕات بده‌ن له‌گه‌ڵ پاڵپشتكردنى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات، ئه‌م هه‌وڵانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له كاتێدایه كه دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بریارى مانه‌وه‌ى به‌شێك له هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا داوه له سووریا و هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دات گرژییه‌كى نێوان كورد و عه‌ره‌ب كه‌م بكاته‌وه كه له رۆژهه‌ڵاتى فوڕات دروست بووه.
رۆژى هه‌ینى داهاتوویش كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى "ناتۆ" له برۆكسڵ به‌ڕێوه ده‌چێ، كۆبوونه‌وه‌كه‌یش له‌باره‌ی سووریا ده‌بێ، به‌شێوه‌یه‌كى دوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ى پێشوو جیمس جیفرى نوێنه‌رایه‌تى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له دۆسیه‌ى سووریا ته‌نیا له وڵاتانى ئه‌وروپا قه‌تیس ناكرێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر چه‌ندان ئاستى تر كۆبوونه‌وه‌كان به‌ڕێوه ده‌چن، له‌وانه وه‌ك رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاماژه‌ى بۆ كردووه، گفتوگۆیه‌كى دووقۆڵى له‌نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر سووریا به‌ڕێوه ده‌چێ و له‌لایه‌كى تریشه‌وه بڕیاره كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تر له‌نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بكرێت.
له رۆژنامه‌كه هاتووه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكا به‌شێكى تایبه‌ت بێت به‌و هه‌شت خاڵه‌ى كه پێشتر له مانگى ئایارى رابردوو مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له كاتى سه‌ردانێكى بۆ رووسیا، به‌رپرسانى ئه‌م وڵاته‌ى دابوو، هه‌ر هه‌شت خاڵه‌كه‌ش تایبه‌ت بوو به سووریا، له‌وانه جێبه‌جێكردنى بڕیارى نێوده‌وڵه‌تى 2254 و هاوكاریى دوولایه‌نه له شه‌ڕى داعش، لاوازكردنى هه‌ژموونى ئێران له سووریا. له‌ناوبردنى چه‌كى كۆمه‌ڵكوژ له سووریا و دابینكردنى یارمه‌تى مرۆیى و ره‌خساندنى هه‌لومه‌رجى له‌بار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان.
له‌سه‌ر ئاستى سێیه‌م بڕیاره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان جۆن بۆڵتن راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا و هاوتا رووسى و ئیسرائیلییه‌كه‌ى له قودسى رۆژئاوا به‌ڕێوه بچێ، پێشبینى ده‌كرێ به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دۆسیه‌ى بوونى ئێران بێ له سووریا. كه ئه‌مه‌ریكا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م وڵاته له سووریا ده‌ربكات.
شه‌ڕى سووریا ماوه‌ى هه‌شت ساڵه به‌رده‌وامه و چه‌ندان وڵاتى زلهێزى دنیا و ناوچه‌كه، به رۆڵى جیا جیا له شه‌ڕه‌كه‌دا به‌شدارن، ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تى هاوپه‌یمانى نێوده‌ڵه‌تى ده‌كات له شه‌ڕى دژ به داعش له‌سووریا، كه‌چى رووسیا پاڵپشتى له مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د ده‌كات.