پێكهاتەكانی كوردستان: مەسروور بارزانی پارێزەری پێكهاتەكان دەبێت

:: PM:09:56:23/06/2019 ‌
پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان دووپات دەكەنەوە مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی كوردستان پارێزەرییان دەبێت و مافەكانیان بەتەواوی بۆ دابین دەكات.

دوێنی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی كوردستان سەردانی پێكهاتەكانی كرد و پشكی ئەوانی لە حكوومەتی داهاتووی كوردستان دیار كرد.
 
عیماد رەفعەت نوێنەری توركمانەكان لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە "وشە"ی ڕاگەیاند، مەسروور بارزانی لە قوتابخانەی سەرۆك بارزانییە و رۆڵێكی یەكجار كاریگەری دەبێت لەحكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستان و دەتوانی هەموو مافەكانمان دابین بكات.

ڕوونیشی كردەوە كە مەسروور بارزانی كەسێكی بەتوانایە و ئێمەیش پشتگیری تەواوی دەكەین  لە هەر كارێك بێت، چونكە ئەو بەردەوام پارێزەری پێكهاتەكانی كوردستان بووە.

لای خۆیەوە وەحیدە یاقۆ نوێنەری مەسیحییەكان بۆ "وشە" گوتی مەسروور بارزانی پشتگیری زیاترمان دەكات و ئومێدی زۆرمان پێی هەیە، بۆیە پێمان وایە كاری زۆر باش بۆ پێكەوەژیان دەكات.

هەولێر/ بڵند ئیبراهیم



وشە - سه‌رخێڵ هاشم