رێگەیەكی نوێ بۆ دیاریكردنی شێرپەنجەی پەنكریاس

:: PM:04:53:10/01/2017 ‌

پزیشكانی فرەنسایی لە زانكۆی سۆربۆن رایان گەیاند كە ئەوان رێگەیەكی نوێیان دۆزیوەتەوە بۆ ئاشكراكردنی تووشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجەی پەنكریاس كە یەكێكە لە مەترسیدارترین شێرپەنجە شاراوەكان، ئەویش لە رێگەی پشكنینی ئاسایی خوێنەوە. 

لەكاتی سەركەوتنی ئەو رێگەیە دەبێتە پێشكەوتنێكی گەورە لەو بارەوە بەهۆی ئاسانی ئەنجامدانی و كەمتێژووەكەی لە رووی داراییەوە، توێژەران دەڵێن تا ئێستەش قسە و باس لەبارەی دۆزینەوەی نیشانەكان دەكرێت كە ئاماژەن بۆ شێرپەنجەی پەنكریاس، كە ئەگەری پەرەسەندنی ئەو رێگەیەش لە داهاتوودا هەیە. 

پزیشكان هەروەها توانیان پێشبینی ئەو ماوەیە بكەن كە نەخۆشیانی شێرپەنجەی پەنكریاس دەتوانن بژین، واتە ئەو ماوەیەی لە ژیاندا ماویانە، بۆیە ئەو رێگەیە رێخۆشكەرە بۆ بەكارهێنانی باشترین چارەسەری دوای دۆزینەوەی توشوبوون بەو نەخۆشییە.

سەرچاوە: جۆرنال نیوز





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل