قایمقامی سلێمانی
بڕیاریدا بڵندگۆی سه‌ر ئۆتۆمبێل و عاره‌بانه‌كان قه‌ده‌غه بكات كاتێك به كۆڵان
و گه‌ره‌كه‌كان ده‌گه‌ڕێن بۆ فرۆشتنی كه‌لوپه‌ل و سه‌وزه‌و مییوه و ئه‌وه‌ش له
پێناو بێزارنه‌كردنی هاووڵاتییان به تایبه‌ت له كاتی نیوه‌ڕوان.
ئێستا ته‌واوی
ئۆتۆمبێله‌كانی فرۆشتنی سه‌وزه و میوه و غاز و كه‌لوپه‌له‌كانی دیكه له‌كاتی گه‌ڕانیان
به كۆڵان و گه‌ره‌كه‌كان به بڵندگۆ له ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه هاوار ده‌كه‌ن بۆ
ساغكردنه‌وه‌ی شمه‌ك و كه‌لوپه‌له‌كانیان، ئه‌مه‌ش بێزاری لای هاووڵاتییان دروست كردوه
و سه‌رئه‌نجام ئه‌و بڵندگۆیه قه‌ده‌غه‌كرا و هاووڵاتییانیش به كارێكی باشی ده‌زانن.
گۆران قادر، سه‌رۆكی
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، له
رێگه‌ی لیژنه‌كانمانه‌وه چاودێری بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی بڵندگۆی سه‌ر ئۆتۆمبێل و
ماتۆڕ و عاره‌بانه‌كان ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت ئه‌و دیارده‌یه بنبڕ بكه‌ین و
كۆتایی بێت.
زیاتر روونی دەکاتەوە،
له‌دوای بڕیاره‌كه‌وه هه‌ر كاسپكار و كه‌سێك ئه‌و بڵندگۆیه به‌كاربهێنت، لێپێچینه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و سزا ده‌درێت، بەپێی بڕیارەکەیش به‌ڵێننامه‌ی یاسایی پێ پڕده‌كرێته‌وه
و له ئه‌گه‌ری دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی سزای یاسایی ده‌درێت.
"به‌هاوكاری
له‌گه‌ڵ پۆلیسی ڕێكاری له دوێنێوه له ناو بازاڕ و شوێنه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر 119 بڵندگۆی جۆراوجۆر گیراوه و به‌رده‌وام ده‌بین
تا كۆتایی هاتن به‌و دیارده‌یه، چونكه ژینگه‌ی بیستن به‌هۆی ئه‌و بڵندگۆیانه‌وه
پیس بووه" گۆران قادر وای گوت.
ئیسماعیل ئه‌حمه‌د،
هاووڵاتییه‌ك له شاری سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕیارێكی گونجاو
و له شوێنی خۆی بوو، ئه‌وانه‌ی ئه‌و بڵندگۆیانه به‌كارده‌هێنن كاتیان بۆ نییه و
له به‌یانییان و نیوه‌ڕوان و كاتی پشوو به ده‌نگێكی به‌رز هاوارده‌كه‌ن و
بێزارمان ده‌كه‌ن، جاری وا هه‌یه لەبەر ئەوەی پانتایی كۆڵانه‌كه‌مان کەمە، كه
ده‌نگ به‌رز ئه‌كاته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ماڵه‌وه بێت ئه‌وه‌نده بێزاركه‌ره.
ئه‌و ده‌ڵێت،
كاسپكاران ده‌توانن به ده‌نگی خۆیان هاوار بكه‌ن و كاتێك ده‌گه‌نه كۆڵانێك له
شوێنێك بۆ چه‌ند خوله‌كێك بوه‌ستن، ئه‌وكات ئه‌وه‌ی پێویستی به شتێك بێت ده‌توانێت
خۆی بچێته ده‌ره‌وه و بیكڕێت، كه‌سیش بێزار نابێت.
هه‌ورامان محه‌مه‌د،
هاووڵاتیه‌كی تره و بۆ "وشە" ئاماژە بەوە دەدات، كاسبكاران هه‌رچه‌نده
كاسبی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ناكرێت هاووڵاتیش بێزار بكه‌ن چونكه نیوه‌ڕوان كه كاتی
پشووه هەر پێنج خوله‌كە و جارێك ئۆتۆمبێل و عه‌ره‌بانه به كۆڵانه‌كاندا ده‌ڕوات
و به ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌كه‌ن.
دەشڵێت، بۆ ماڵێك كه
منداڵی بچوكی هه‌بێت زیاتر بێزاركه‌ره، چونكه منداڵ له خه‌و ڕاده‌چڵه‌كێ، قه‌ده‌غه‌كردنی
گونجاو بوو، رێگای تر زۆره كه هاووڵاتی كاسبی بكات و كه‌سیش بێزار نه‌بێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی