رووسیا، خه‌ریكی تاوتوێكردنی پڕۆژه‌یه‌كه له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی جگه‌ره به‌و كه‌سانه‌ی له دوای ساڵی 2015 له دایك بوون، واته به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌كه ئه‌و كه‌سانه دوای ئه‌وه‌ش كه ته‌مه‌نی یاسایی‌یان ته‌واو كرد، هه‌ر جگه‌ره‌یان پێ نافرۆشرێت.
ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی رووسیا، له چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه ستراتیجییه درێژخایه‌نه‌یه كه به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی جگه‌ره‌كێشان له وڵاته‌كه‌دا دایانڕشتووه.
له‌باره‌ی پلانه ستراتیجییه‌كه‌شه‌وه، رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و پێشنیازه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی جگه‌ره به له دایكبووانی دوای 2015 له‌لایه‌ن سه‌رۆكی وڵات ڤلادیمێر پوتینیشه‌وه پشتیوانی لێ ده‌كرێت كه بۆ خۆشی كه‌سێكی جگه‌ره‌نه‌كێشه.
جێی ئاماژه‌یه، له ئێسته‌دا ساڵانه زیاتر له 400 هه‌زار كه‌س له رووسیا، به هۆی نه‌خۆشییه‌كانی پێوه‌ندیدار به جگه‌ره‌وه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسی ده‌نگوباسی "تاس" بڵاوی كردوونه‌ته‌وه، له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا، له وڵاته‌كه‌دا رێژه‌ی كه‌سانی جگه‌ره‌كێش له %41ه‌وه بۆ %31 دابه‌زیوه.