ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن له‌سه‌ر داهاتووی كوردستان و هاوكاریی ئه‌و وڵاته گفتوگۆیان كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م (11ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر) مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ "كێنتارۆ سۆنۆرا" وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن و شاندی یاوه‌ری كۆبووه‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی ب‌و ئه‌وه كرد كه‌ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ گه‌لی كوردستان له‌پێش دایه، كه به‌هۆیه‌وه‌ی سه‌قامگیری و بوژانه‌وه‌ی زیاتر له بواره جیاكاندا بۆ ناوچه‌كه به‌دی دێت.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه به ئاماده‌بوونی فۆمیۆ ئاوای باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق و كاتسۆمی مۆریاسۆ كونسوڵی ژاپۆن له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، تیشك خرایه سه‌ر پێوه‌ندیی دووقۆڵیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ژاپۆن له بواره جیاكاندا.
له‌وباره‌وه مه‌سروور بارزانی، كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ری ژاپۆنی له هه‌ولێری پایته‌خت بۆ باشتر فه‌راهه‌مكردنی به‌رژوه‌ندی دوو لایه‌نه به هه‌نگاوێكی پێشكه‌وتوو دانا و رای گه‌یاند، ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ گه‌لی كوردستان له‌پێش دایه، كه به‌هۆیه‌وه ناوچه‌كه سه‌قامگیریی و بوژانه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ.
له‌لای خۆیه‌وه كێنتارۆ سۆنۆرا به ڕێز و پێزانینه‌وه باسی له قاره‌مانێتی و قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستی نێوده‌وڵه‌تی كرد و رای گه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان بۆ ژاپۆن زۆر گرینگه و ئێمه ده‌مانه‌وێ پێوه‌ندی پته‌وممان له‌گه‌ڵیدا هه‌بێت و گوتی: له پلان دایه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه فره‌وان بن و بواره‌كانی كلتوور و په‌روه‌رده و ژێرخانیش بگرێته‌وه.
په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانكارییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی ناوچه‌كه و به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ و هه‌ماهه‌نگی و گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.