ئەو خۆراكانەی یارمەتی بەرزبوونی باڵای منداڵ دەدەن

:: PM:02:31:10/07/2019 ‌
بەرزبوون خەونی هەموومانە بۆ ئەوەی متمانەی زیاترمان بە خۆمان هەبێت و بەهێز دەربكەوین. زۆر هۆكار هەن كە كاریگەرییان هەیە لەسەر بەرزبوونی باڵای منداڵ وەك بۆماوەیی و جینات و وەرزشكردن و جۆری خۆراك. ئەگەر بتەوێت منداڵەكەت بەرزتر بێت لە تەمەنی خۆی باشتر وایە ئەم خۆراكانەی پێ بدرێت.

یەكەم: شیرەمەنییەكان، پەنیر، ماست و جۆرەكانی تری شیرەمەنی . تەنیا چەند نموونەیەكی خۆراكە شیرەمەنییەكان یارمەتی بەرزبوونی باڵای منداڵ دەدەن بەتایبەتی ئەو بەرهەمانەی كە ڤیتامین ئەی و بی و دی تێدایە لەگەڵ ئی كە پێویستن بۆ گەشەكردنی ئێسك. ئەگەر بڕی پێویست كالیسیۆن لە لەشدا هەبێت ئەوە خێراتر گەشەدەسێنیت و بەرز دەبێت.

دووەم: مریشك، خۆراكێكی ترە كە یارمەتی بەرزبوونی باڵا دەدات هەر لە سەرەتایی تەمەنەوە تا 25 ساڵی. چونكە خۆراكێكی دیاریكراوە و بڕێكی باش پرۆتینی تێدایە كە یارمەتی گەشەسەندی ئێسك دەدات و سیستمی ماسولكەكان بەهێز دەكات. ئەگەر بتەوێت كاریگەرییەكی باشی هەبێت لەسەر لەش، ئەوە پێویستە رۆژانە 50 گرام مریشك بەكار بهێنیت و بە چەندان شێواز ئامادەی بكەیت.

سێیەم: هێلكە، سەرچاوەیەكی تری پرۆتینە كە پێویستە لە ژەمەكاندا هەبێت. سپێنەی هێلكە بە رێژەی %100 پرۆتینی تێدایە ئەمەش یارمەتی بەرزبوونی باڵای منداڵ دەدات. بڕێكی باش چەوری و ڤیتامین ب2 تێدایە كە وا دەكەن لەش بە دروستی بمێنێتەوە.خواردنی سێ بۆ شەش هێلكە لە رۆژێكدا وادەكات باڵات بەرزتر بێت.

چوارەم: مۆز، زۆر كەس وابیردەكەنەوە مۆز دەبێتە هۆكارێك بۆ زیادبوونی كێش، بەڵام راستییەكەی وانییە ئەم میوەیە زۆر سوودی تەندروستی هەیە بۆ لەش بڕێكی باش مەنگەنیز و كالیسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە كە تەندروستی ئێسك باشتردەكەن و یارمەتی بەهێزبوونی دەدەن.

پێنجەم: ماسی، پێویستە خواردنی ماسی لە یاد نەكرێت و لەژەمەكاندا بخورێت چونكە خۆراكێكی باشە بۆ بەرزبوونی باڵای منداڵ.  زیاتر ماسی سەلەموون و سەردین و توونە بڕێكی باش ڤیتامین دی تێدایە وە یارمەتی مژینی پێكهاتەی خۆراكی دەدات وەكو كالیسیۆم بەمەش وادەكات باڵات بەرزتر بێت. ئەو پرۆتینەی كەلە ماسیدا هەیە یارمەتی بەهێزكردنی ئێسك و ماسولكەكان دەدات و ئەمەش وادەكات بالات بەرزتر بێت. 
زیادكردنی ئەم خۆراكانە لە ژەمەكانی رۆژانەدا بێگومان دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ئێسك و ماسولكەكانی لەش تەندروستی لەش بە گشتی باشتر دەكات.



وشە - ئاوات ئازاد