به شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕوان نه‌كراو ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى ته‌مووز، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ڕای گه‌یاند، كه‌وا ئه‌نقه‌ره ده‌ستی كردووه به وه‌رگرتنی به‌شه سه‌ره‌تاییه‌كانی سیستمی S-400ی ڕووسی.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ڕای گه‌یاند، "ده‌ستمان كردووه به وه‌رگرتنی به‌شی یه‌كه‌م و كه‌لووپه‌له سه‌ره‌تاییه‌كانی سیستمی به‌رگریی موشه‌كیی S-400ی ڕووسیا و كه‌لوپه‌له‌كانیش بۆ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت گواستراونه‌ته‌وه".
ئه‌مه‌یش کاتێکدایە واشنتن چەند جارێک هۆشداریی تووندى دایه ئەنقەرە کە ئەو سیستمە رووسییە نەکڕێت بەوەی دژی بنەماکانی ڕێکخراوی ناتۆیە، بەڵام تورکیا سوور بوو لەسەر بڕیارەکەی و ئەمڕۆیش پرۆسەی وەرگرتنی سیستمەکەی دەست پێ کرد.
پێشبینى ده‌كرێت ئەم هەنگاوە نوێیەی تورکیا، سزای تووندى ئابووریی بەدوادا بێت کە هاوشێوەی سزاکانی پێشوو، بەهای لیرەی تورکی زیاتر دادەبەزێنێت، ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه‌ی جه‌نگی F-35ی پێ نافرۆشێت.
توركیا و ڕووسیا، مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2016 ده‌ستیان به دانوستان له‌سه‌ر سیستمه‌كه كرد تا مۆسكۆ به ئه‌نقه‌ره‌ی بفڕۆشێت، دواتر له كۆتایی ساڵى 2017 ڕووسیا و توركیا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گرێبه‌ستی نێوانیان واژوو كرد، بڕیاریشه ئه‌م ساڵ مانگى تشرینى دووه‌م سیستمه‌كه به‌ته‌واوى بگاته خاكی توركیا، به‌های پێدانی ئه‌و سیستمه‌یش دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره، كه به پێشكه‌وتووترین سیستمی به‌رگری ئاسمانی ڕووسیا هه‌ژمار ده‌كرێت، چوونكه موشه‌كه‌كانی له توانایاندایه هه‌موو جۆره فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی بپێكن، له ناویشیاندا فڕۆكه‌ی شه‌به‌حی ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها موشه‌كه‌كانی سیستمه‌كه ده‌توانن مووشه‌كی باڵدار بپێكن و له دوریی 600 كیلۆمه‌تره‌وه ئامانجه‌كه‌یان بدۆزنه‌وه و ئامانجه ئایرۆدینامییه‌كانیان له مه‌ودای 400 كیلۆمه‌تر و موشه‌كه بالیستییه‌كان له مه‌ودای 60 كیلۆمه‌تر تێكبشكێنن، جگه له‌وانه ئه‌و سیستمه له ماوه‌ی ته‌نیا پێج خووله‌كدا ئاماده ده‌بێت بۆ كاركردن و ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی.