هۆكاری زیاتر نەخۆشكەوتن لە رۆژانی پشوودا

:: PM:08:41:13/07/2019 ‌

زۆر كەس لە كاتی رۆژانی پشوودا كتوپڕ هەست بە شێوانی دۆخی تەندروستیان دەكەن، لەوكاتەی پلانیان بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش داناوە.

شارەزایان دەڵێن، هەستكردن بە تێكچوونی دۆخی تەندروستی مرۆڤ لە رۆژانی پشوودا رەنگە بەو هۆیەوە بێت كە بەر لە رۆژانە مرۆڤ خشتەی كارەكانی خۆیان چڕ دەكەنەوە وەك هەوڵێك بۆ تەرخانكردنی كاتی پێویست و زیاتر كار دەكەن. 

ئەو جۆرە رەفتارانەش دەبنە هۆی لاوازكردنی بەرگری لەشی مرۆڤ، بۆیە زۆركەس هەست بە ماندووبوون و رارایی دەكەن لە رۆژانی پێش پشووەكە، وەك ماڵپەڕی "هافینگتن پۆست"ی ئەمەریكی باسی دەكات.

ئەو بابەتە تەنیا پێوەست نییە بە ئینفلەوەنزا و سەرمابوونەوە، بەڵكو زۆرێك هەست بە زیادبوونی كێشەی تەندروستی دەروونیش دەكەن، هەروەها نیشانەكانی نەخۆشی درێژخایەن لە كاتی حەسانەوەدا و ئەوەش بە كاریگەری خاوبوونەوەی دوای داوەیەكی دوورودرێژی رارایی دروست دەبێت.

توێژینەوەكە گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە خەڵكی لە كاتی پشووەكانی كۆتایی هەفتەدا بەدەست نۆرەی ترس بە تێكڕای زیاتر دەناڵێنن و توێژینەوەیەكی تر لە 2015 لە تایبەان گەیشتەت ئەنجامی ئەوەی رۆژانی پشوو ژمارەیەكی زیاتری خەڵك دەچن بۆ بەشی فریاكەوتن بە بەراورد بە رۆژانی تری هەفتە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل