سلێمانی.. نۆ كەس گیران

:: AM:11:45:12/01/2017 ‌

لە ماوەی تەنیا 24 سەعاتی رابردوودا، لە سنووری سلێمانی، شارەزوور و پێنجوێن، نۆ كەس بە تۆمەتی داربڕین و راوكردن گیراون.

لەوبارەیەوە ئەمڕۆ پێنجشەم رێكەوتی 12ی كانوونی دووەم/ یەنایەر، عەقید هێمن كمرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە، تیمەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگە، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا لە سلێمانی، شارەزوور و پێنجوێن بە هۆكاری جیاواز، نۆ سەرپێچیكاریان گرتووە و داویاننەتە دەستی یاسا.

لە راگەیەنراوەكەدا عەقید هێمن روونی كردووەتەوە، كە لە سنووری سلێمانی دوو هاووڵاتی لەسەر داربڕین گیراون، لە سنووری شارەزوور پێنج هاووڵاتی، دوویان بە تۆمەتی راوكردنی ئاژەڵ و باڵندەی كێوی و سێیان بە تۆمەتی داربڕین گیراون، هاوكات لە سنووری پێنجوێن یەك هاووڵاتی بە تۆمەتی راوكردن گیراوە و دەستیش بەسەر 10 باڵندەی كێویی جۆری كەودا گیراوە كە ئەو كەسە راوی كردبوون، ئەمە جگە لەوەی لە سنووری گوندی گێڵیەر یەك هاووڵاتی لەسەر ئاگركردنەوە گیراوە.


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی