پاككردنه‌وه‌ی سپلیت لای هه‌ندێك كه‌س ده‌گمه‌نه و لای هه‌ندێكیش بووه‌ته خوو و ده‌بێت له مانگێكدا چه‌ند جارێك پاكی بكاته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندازیارێكی شاره‌زا سووده‌كانی پاككردنه‌وه‌ی سپلیت بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه.
هێمن ڕه‌فیق ئه‌ندازیاری میكانیك له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رێیه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی سپلیت و سووده‌كانی پاككردنه‌وه‌ی به‌مشێوه‌یه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ڕێیه‌كانی پاككردنه‌وه:
_ كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای سپلیته‌كه و دڵنیابوون له نه‌بوونی كاره‌با له‌ناو سپلیته‌كه‌دا.
_پاككردنه‌وه‌ی فلته‌ری هه‌واكه‌ی ناوه‌وه، ئه‌ویش به شووشتنی فلته‌ره‌كه ئاسایی پاك ده‌بێته‌وه. پاككردنه‌وه‌شی هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وای ساردكراو له چینی ناوه‌وه زیاتر بێته ده‌ره‌وه واته (Flow)ی هه‌واكه زیاد بێت.
_ پاككردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌كانی چینی ناوه‌وه، به به‌كارهێنانی غه‌سلی ئاو و دروستكردنی حه‌وزێك بۆ بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی كه له‌كاتی پاككردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڕژێت. پاككردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هه‌وا گه‌رمه‌ی به‌سه‌ر بۆڕییه‌كاندا ده‌برێت، راسته‌وخۆ به‌ر كۆیله‌كان بكه‌وێت و زۆرترین ساردی وه‌ربگرێت و به پله‌یه‌كی گه‌رمی نزم بێته ده‌ره‌وه.
4-پاككردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌ی كۆیله‌كانی چینی ده‌ره‌وه، وه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رمی دروستبوو له‌ناو چینی ده‌ره‌وه به ئاسانی بچێته ده‌ره‌وه و كار له چووستی كۆمپرێسه‌ره‌كه نه‌كات.
هێمن ڕه‌فیق له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێ: پاككردنه‌وه‌ی سپلیت به‌م شێوازه به‌رێژه‌ی %20 توانای سپلیته‌كه بۆ ساردبوون و ناردنی ھه‌وا زیاد ده‌كات.
سووده‌كانی پاككردنه‌وه‌ی چینی ناوه‌وه‌ی سپلیت:
_ ده‌ردانی هه‌وایه‌كی پاكتر له ناوه‌وه بۆ ده‌ره‌وه.
_ خه‌رجكردنی بڕێكی كه‌متری كاره‌با.
_ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دروستبوونی كێشه له به‌ستنی بۆری سپلیته‌كه.
_ درێژتركردنی ته‌مه‌نی سپلیته‌كه.