سوپای پاسدارانی ئێران راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕاى گه‌یاندووه، دەستیگرتووە بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگری به‌ریتانیدا لە گەرووی هورمز.
میدیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه بەهۆی ئەوەی رێساكانی هاتوچۆی دەریایی پێشێلكردووە كەشتیەكی نەوتهەڵگری به‌ریتانی لە گەرووی هەرمز ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه.
له‌لایه‌كى تره‌وه سوپای پاسدارانی ئێران له راگه‌یه‌نراێكدا دووپاتى له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی دەستیانگرتوە بەسەر ئەو كەشتیە به‌ریتانیەدا كە ناوی (ستینا ئێمبێرۆ)یە و دواتر لە لایەن هێزەكانی پاسدارانەوە براوەتە بەندەرەكانی ئێران.
هاوكات وەزارەتی بەرگری به‌ریتانیا رای گەیاندووه ،هەوڵی ئەوەدەده‌ن زانیاری زیاتری لەسەر ئەو كەشتییە نەوتهەڵگرەی وڵاتەكەی بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی هەواڵیان بەدەستگەیشتوە كە كەشتیەك بە ئاڵای به‌ریتانیاوە بەرەو ئاوەكانی ئێران لە كەنداو ئاراستەی گۆڕیوە.