چه‌ند ڕۆژێكه پارێزگاكانی باشوور و به‌غدای پایته‌ختی عێراق شه‌پۆلێكی تری خۆپێشاندانی گرتووه‌ته‌وه، كه ڕه‌وتی حیكمه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌ماڕ حه‌كیم سه‌رپه‌رشتی خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی بوون به ئۆپۆزسیۆن و به فه‌رمی داوای خۆپێشاندانیان له خه‌ڵك كرد، هۆكار و نهێنی چوونی ڕه‌وتی حیكمه بۆ به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن و شه‌پۆلی شین كه له پارێزگاكان به‌رپایان كردووه بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه و بۆچی دروست بوو و حه‌كیم له سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی ئیسڵاح كشایه‌وه؟
به‌رپاكردنی خۆپێشاندان له پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به یه‌كه‌م هه‌نگاوی چوونی ڕه‌وتی حیكمه بۆ به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی حكوومه‌ت داده‌نرێ و هه‌ستیارییه‌كی زۆری له نێو لایه‌نه شیعه‌كان به گشتی و ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ئێرانن به تایبه‌تی دروست كردووه و هه‌ندێكیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، دوای سه‌در، حه‌كیم ده‌یه‌وێ سواری سه‌ر شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك بێ و حزبه نوێكه‌ی بگه‌یه‌نێته ئه‌وپه‌ڕی لووتكه.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه له شه‌قامی عێراقی به په‌ندێكی عێراقی میلی ده‌كرێ كه بریتییه له‌وه‌ی "العب لو اخرب الملعب" به واتای ئه‌وه دێ، یاریی بكه یان یاریگا تێك بده، دوای ئه‌وه‌ی هیچ ده‌رفه‌تێك به ڕه‌وتی حیكمه نه‌درا له حكوومه‌تی نوێ، كه هاوشێوه‌ی لیستی به‌در كورسی په‌رله‌مانی برده‌وه و هاوكات له عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق زیاتر كورسی هێنا، كه‌چی هه‌ردوو لیسته‌كه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح وه‌زاره‌ت و پێگه‌یان له حكوومه‌تی نوێ وه‌رگرت، كه‌چی ڕه‌وتی حیكمه له هه‌موو پۆست و به‌شدارییه‌كانی له حكوومه‌ت بێبه‌ش كرا، ئه‌مه‌یش حه‌كیمی خسته به‌رده‌م دوو بژارده، یان ئه‌وه‌تا ببێت به پاشكۆی حزبه‌كانی تر یان ئه‌گه‌ر نه‌بێته یاریكه‌ر و ڕۆڵی له‌ناو حكوومه‌ت نه‌بێ، ئه‌وا ده‌توانێ یاریگاكه بهه‌ژێنێت و خه‌ڵك دژی حكوومه‌ت به‌كار بێنێت، ئه‌وه‌ی له ئه‌نجام دا ده‌ركه‌وت، عه‌ماڕ حه‌كیم بژارده‌ی دووه‌می هه‌ڵبژاردووه و ده‌یه‌وێ یاریگاكه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و تێكی بدات.
شه‌پۆلی شین ئه‌مه دروشمی هه‌ڵبژاردنی ڕه‌وتی حیكمه بوو و ئێسته‌یش له خۆپێشاندانه‌كان هه‌مان هه‌نگاو نراوه و حزبه‌كه داوا له خه‌ڵك ده‌كات، كه به ئاڵای شینی حیكمه‌وه بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و دژی حكوومه‌ت گردبوونه‌وه ساز بكه‌ن، هه‌رچه‌نده كه‌مترین لایه‌نی شیعه و عه‌ره‌بی پشتیوانی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حه‌كیم ده‌كه‌ن، به‌ڵام حیكمه خۆی خاوه‌نی جه‌ماوه‌ره و پاش جیابوونه‌وه‌ی حه‌كیم له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی و پێكهێنانی حیكمه توانی 20 كورسی هه‌ڵبژاردن بباته‌وه، كه‌چی ئه‌نجوومه‌نی ئیسلامی ته‌نیا دوو كورسی برده‌وه.
له سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، عه‌ماڕ حه‌كیم و ڕه‌وتی حیكمه به ته‌واوی پشتیوانی عادل عه‌بدولمه‌هدیان كرد، بۆ به‌شداریشیان له حكوومه‌ت سه‌ره‌تا داوای وه‌زاره‌تی نه‌وتیان كرد و دواتر وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی پێ نه‌درا، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی ڕه‌وتی حیكمه‌ی تووڕه كرد و هیچ بیانووێكی بۆ پشتیوانی له حكوومه‌ت نه‌هێشته‌وه، به‌ڵكوو حه‌كیم ئه‌وه‌ی به په‌یامێك لێكدایه‌وه كه عه‌بدولمه‌هدی و سیاسییه‌كانی شیعه ده‌یانه‌وێ خۆی و حزبه‌كه‌ی بچووك بكه‌نه‌وه.
عه‌ماڕ حه‌كیم گه‌نجێكی شیعه‌یه و له خانه‌واده‌یه‌كی ناوداری شیعه و پیاوه ئاینییه خاوه‌ن پێگه‌كانه‌وه گه‌وره بووه، ئه‌و كه‌سێكی ته‌واو مه‌ده‌نییه له به‌رگی پیاوێكی شیعه‌دا، عه‌مامه‌ی ڕه‌شی شیعه‌ی له‌سه‌ره، به‌ڵام ته‌واو كراوه و ئازادیخواز، توانیویه‌تی زۆرێك له ڕه‌وته‌كانی شیعه له ژێر عه‌باكه‌ی خۆی دا كۆ بكاته‌وه و گیراوه‌یه‌ك له هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق دروست بكات.
حه‌كیم یه‌كێكه له‌و سیاسیانه‌ی كه ئێران خۆشی لێ نایه‌ت، چونكه نه‌چووه‌ته ژێر باری ئێران و به یه‌ك مه‌ودا مامه‌ڵه له‌سه‌ر په‌تی ئه‌مه‌ریكا و ئێران و كاریگه‌ری و هه‌ژموونیان له‌سه‌ر عێراق ده‌كات، جیا له‌وه‌یش حه‌كیم و ڕه‌وته‌كه‌ی به توندی دژی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێرانن له كاروباری عێراق، به تایبه‌ت ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئێران كه پێگه و هه‌ژموونیان به‌سه‌ر عێراقه‌وه هه‌یه، له‌وانه قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، له ڕوانین و دنیابینییه‌كانی حه‌كیم و به‌رنامه‌ی حزبه‌كه‌ی جیا له‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای شیعه‌گه‌ری بیركردنه‌وه و ئامانج و پلان دابڕێژێ، ئه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌ره‌بیبوونی خۆی بیر و ئایدیای حزبه‌كه‌ی هه‌ڵچنیوه و له بیركردنه‌وه و هه‌ڵوێسته‌كانی خۆیشی هه‌مان شت، هاوكات حه‌كیم خۆیشی به یه‌كێك له ڕكابه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ڕه‌وتی سه‌در و ڕێبه‌ره‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در هه‌ژمار ده‌كات، چونكه سه‌دریش هاوشێوه‌ی ئه‌و كوڕی یه‌كێكه له ڕێبه‌ره ئاینییه‌كانی شیعه‌ی عێراق.
ئه‌و پیاوێكی ورده و كاتی ڕاگه‌یاندنی چوونی حزبه‌كه‌ی بۆ به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی حكوومه‌ت له هاوین دا كه زۆربه‌ی كێشه‌كانی عێراق ده‌ته‌قنه‌وه، به تایبه‌ت له دابینكردنی خزمه‌تگوزاری كاره‌با و ئاو كه به ته‌واوی هاووڵاتییان نیگه‌ران ده‌كات و تووڕه و بێزاریان به‌رانبه‌ر حكوومه‌ت زۆر ده‌بێت، شه‌پۆله شینه‌كه‌ی به‌رپا كردووه، له كاتێكدا له به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی عه‌بدولمه‌هدی هاتووه كه چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی كێشه‌كان ده‌كه‌ن و خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ خه‌ڵك دابین ده‌كه‌ن.
ئێسته ڕه‌وتی
حیكمه ده‌یه‌وێ سۆزی عرووبه‌ی سوننه‌كانیش بجوڵێنێ و بێنه ژێر باری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه، تا هه‌ڵبژاردن له تكریت و ڕومادی و مووسڵ و دیاله‌یش ئه‌نجام بدرێ، سیاسییه شیعه‌كانیش ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حه‌كیم بۆ پشتیوانی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌گه‌ڕێننه‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕێی سه‌در و سعوودیه هیچی ده‌ست نه‌كه‌وت و نه‌یتوانی عێراق له ئێران دووربخاته‌وه، ئه‌مجاره ڕكابه‌ره‌كه‌ی سه‌در به‌كاردێنێت، تا دۆخه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه و به به‌رنامه له ئێسته‌وه ڕه‌وتی حیكمه كار بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق بكات.