سائیروون: نابێ‌ خۆپێشاندان بۆ مەبەستی حزبی بێت

:: PM:06:36:20/07/2019 ‌
خۆپێشاندانی پارێزگاكانی خوارووی عێراق دژ بە حكوومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی كە دوێنی هەینی بەرێوەچوو كاردانەوەی لێ‌ كەوتەوە و پەرلەمانتارێكی سائیروون دەڵێت، پێویستە خۆپێشاندانەكان لە دەرەوەی بەرژەوەندی حزبی بێت.

ئیناس ناجی  پەرلەمانتاری لیستی سائیروون لەبارەی خۆپێشاندانەكانەوە كە رەوتی حیكمەت پشتگیری دەكات بۆ "وشە" ئاماژەی دا، ئەوان لەگەڵ خۆپێشاندانی هێمنانەن بێ ئەوەی زیان بە داو و دەزگاكان بگەیەنرێت .

ڕوونیشی كردەوە كە نابێ لەژێر هیچ بیانویەكدا بۆمەبەستی حزبی سوود لە خۆپێشاندان و ناڕەزایی وەربگیرێت .

 دوێنی هەینی 19ی تەمووز، دوای هەڵكوتانە سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆك وەزیران لە بەغدا، لەلایەن سەتان خۆپیشاندەری سەر بە رەوتی حیكمە، ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی نامەیەكی ئاراستەی عەممار حەكیم كردووە و رای گەیاندووە، هەنگاوی هەڵە لە پیادەكردنی ئۆپۆزسیۆن هەمان ئەزموونەكانی پێشووی لبنان دووبارە دەكاتەوە.
 
لای خۆیەوە ئەجیل كەریم پەرلەمانتاری رەوتەكەی عەممار حەكیم كە بە رەوتی حیكمە ناسراوە بۆ "وشە" ئاماژەی دا، ئەوان لەسەر بەرنامە و كاری خۆیان وەك ئۆپۆزسیۆن بەردەوام دەبن.
 
گەرمیان / سەبری هۆرێنی 




وشە - سه‌رخێڵ هاشم