فه‌رمانگه‌ى ده‌ریاوانى ئه‌مه‌ریكا هۆشدارییه‌ك به كه‌شتییه‌كانى كه‌نداو ده‌دات و داوایان لێ ده‌كات بۆ تێپه‌ڕبوون، راوێژ به ده‌ریاوانى ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێك كه ماڵپه‌ڕى
ئارتى رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، فه‌رمانگه‌ى ده‌ریاوانى ئه‌مه‌ریكا دواى رووداوى گرتنى كه‌شتییه‌كه به‌ریتانیا له لایه‌ن ئێرانه‌وه، داوا له سه‌رجه‌م كه‌شتییه‌كان ده‌كات به وریاییه‌وه هاتوچۆ له ئاوه‌كانى كه‌نداو بكه‌ن.
ئه‌م هۆشدارییه‌ى فه‌رمانگه‌ى ده‌ریاوانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا داواى له كه‌شتییه‌كان كردووه بۆ تێپه‌ڕبوون به گه‌رووى هورمز و كه‌نداوى عومان و ده‌ریاى عه‌ره‌ب و ده‌ریاى سوور، راوێژ به ده‌ریاوانى ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئه‌م هۆشدارییه به‌هۆى ئه‌و گرژییه‌یه كه ئێران له كه‌نداو دروستى كردووه و هۆشدارییه‌كه‌یش تا 26ى ئه‌م مانگه كارى پێ ده‌كرێ.
رۆژى هه‌ینى رابردوو ئێران كه‌شتییه‌كى به‌ریتانیاى گرت كه له ده‌ریاى عومان تێده‌په‌ڕى، به‌ریتانیا وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك ئه‌مڕۆ یاداشتێكى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوه، كه له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا ئه‌م كاره‌ى ئێران به نایاسایى ده‌زانێ.