دادگاى له‌نده‌ن لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبارێكى كۆمپانیاى ئۆنا ئۆیل كردووه، كه ددانى به‌وه ناوه بۆ به‌ده‌ستهێنانى هه‌ندێك گرێبه‌ست له باشوورى عێراق به‌رتیلى به به‌رپرسانى كه‌رتى نه‌وتى عێراق داوه.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21 ى ته‌مووز له راپۆرتێكدا هه‌ندێك زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و گرێبه‌ستانه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به به‌رتیل ئه‌نجام دراون .
باسل جه‌ڕاح كه به‌ره‌گه‌ز عێراقییه و هاوبه‌شى كۆمپانیاى ئۆنا ئۆیل بووه، له كاتى لێكۆڵینه‌وه‌كه ددانى به‌وه ناوه بۆ دانانى سه‌كۆ باركردنى نه‌وت و راكێشانى بۆڕى نه‌وتى له باشوورى عێراق به‌رتیلى به به‌رپرسانى كه‌رتى نه‌وتى عێراق داوه.
له هه‌واڵه‌كه هاتووه ئه‌و كۆمپانیایه له بوارى نه‌وت كار ده‌كات و چه‌ند ساڵێكه دۆسیه‌كه‌ى له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى فێڵكردنه ترسناكه‌كانى به‌ریتانیا لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت. كه ئه‌م تاوانه‌یش به SFO ده‌ناسرێ.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، جه‌ڕاح به ته‌نیا نییه به‌ڵكو چه‌ند كه‌سێكى تر‌ى له‌گه‌ڵدایه، به‌ڵام ئه‌وان هێشتا ددانیان به تاوانه‌كانیان نه‌ناوه.
عێراق یه‌كێكه له وڵاته گرنگه‌كان له به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرتانه‌ى بڵاو ده‌كرێنه‌وه گه‌نده‌ڵییه‌كى زۆر له‌م كه‌رته‌دا ده‌كرێت.