به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی ددانیان به ناپاكیكردن هێناوه، ته‌نیا %16یان له‌سه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان ده‌مێننه‌وه و به جیابوونه‌وه تۆڵه‌ی ناپاكییه‌كه‌یان ناكه‌نه‌وه.
ماڵپه‌ڕی
فۆشیا بڵاوی كرده‌وه، كۆمپانیای Health Testing توێژینه‌وه‌یه‌كی به به‌شداریی 441 كه‌س ئه‌نجام دا كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌و هاوسه‌رانه بوو كه دوای ناپاكیكردن له هاوسه‌ره‌كانیان جیا ده‌بنه‌وه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وت، ته‌نیا %16ی ئه‌و ژن و مێردانه‌ی ده‌زانن ناپاكییان به‌رانبه‌ر كراوه، هێشتا له پێوه‌ندییه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن و جیا نابنه‌وه، ته‌نانه‌ت هیچ گوێ به ناپاكییه‌كه‌ش ناده‌ن و له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كه‌یان به هه‌مانشێوه‌ی جاران ده‌ڕۆن.
%45ی هاوسه‌ره‌كانیش كاتێك به ناپاكیی به‌رانبه‌ره‌كه‌یان زانیوه جیا بوونه‌ته‌وه، %30شیان هه‌لێكی تریان به به‌رانبه‌ره‌كه‌یان داوه و جارێ بۆ جاری دووه‌م پێوه‌ندییه‌كه‌یان نوێ ده‌كه‌نه‌وه و وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ ڕووی نه‌دابێ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره ناپاكه‌كه‌یان ژیاون و دواتر جیا بوونه‌ته‌وه.
ئه‌م ڕێژانه‌ش به‌پێی جۆری ناپاكییه‌كان ده‌گۆڕێ، بۆ نموونه %19ی هاوسه‌ران كاتێك به زوویی به ناپاكییه‌كه‌یان زانیوه، گه‌ڕاونه‌ته‌وه لای هاوسه‌ره‌كانیان، به‌ڵام ته‌نیا %12ی هاوسه‌ران گه‌ڕاونه‌ته‌وه لای هاوسه‌ره‌كانیان، كاتێك بۆیان ده‌ركه‌وتووه ماوه‌یه‌كی زۆره ناپاكییان به‌رانبه‌ر ده‌كرێ.
هه‌ر به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، چه‌ند شێوه‌یه‌كی سه‌یر بۆ ددانپێدانان به ناپاكییه‌كان هه‌بوون، %47یان ددانیان به ناپاكییه‌كه‌یان هێنا چونكه هه‌ستیان به تاوان ده‌كرد، %38یان بۆیه ددانیان پێدا نا، چونكه هه‌ستیان كرد مافی به‌رانبه‌ره‌كه‌یانه ئه‌و شته بزانێ، هه‌روه‌ها %39شیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستیان به دڵخۆشی نه‌ده‌كرد بۆیه ئاشكرایان كردبوو.
له‌باره‌ی ئه‌و هاوسه‌رانه‌ش كه دوای ناپاكییش هێشتا گه‌ڕاونه‌ته‌وه لای یه‌كتر، به‌پێی توێژینه‌وه‌كان وه‌ك پێشتر نه‌ماون و گۆڕانكارییه‌كی زۆریان به‌سه‌ردا هاتووه، ڕێژه‌ی چاودێریكردنی مۆبایله‌كانیان زیادی كردووه و به كه‌میش ڕێیان پێ ده‌درێ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان بڕۆنه ده‌ره‌وه.