سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌یكا دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرای كرد، كه هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا پێیان ڕاگه‌یاندووه، كه
چین ده‌ستی به جووڵه كردووه و سوپا و هێزه تایبه‌ته‌كانی له سنووره‌كانی هۆنگ كۆنگ بڵاو ده‌كاته‌وه، كه ماوه‌یه‌كه شه‌پۆلێكی توندی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی له‌و ناوچه‌یه دژی په‌كین دروست بووه و تا ئێسته‌یش كۆتایی نه‌هاتووه.
خۆپێشانده‌ران دوێنێ چوونه ناو فڕۆكه‌خانه‌ی هۆنگ كۆنگ و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، به‌وهۆیه‌وه سه‌رجه‌م گه‌شتیه‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌خانه هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه و دۆخێكی پڕ له سه‌رگردانی دروست بوو.
هه‌رچه‌نده هێزه‌كانی پۆلیس جۆره‌ها شێوازی مه‌ده‌نیان به‌كارهێنا بۆ ڕاوه‌ستاندنی خۆپێشاندانه‌كه، به‌ڵام بێ سوود بوو، خۆپێشانده‌ران توانیان بچنه ناو فڕۆكه‌خانه و گه‌وره‌ترین كێشه له پلانی گه‌شته ئاسمانییه‌كان دروست بكه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ دووپاتی كرده‌وه، كه هیوادارم هیچ كوژراوێك له گرژییه‌كانی هۆنگ كۆنگ نه‌كه‌وێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر برینداربوون و كوژراوێك بوونیان هه‌بێ، ئه‌و واشنتن به توندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌كات و پشتیوانی له دیموكراسی و مافی ئازادی خۆپێشاندان و ده‌ربڕین ده‌كات و بۆ سه‌لماندنی پشتیوانیكردنیشیان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ.