پەرلەمانی عێراق مانەوەی سوپای توركیا رەت دەكاتەوە

:: PM:03:36:04/10/2016 ‌
پەرلەمانی عێراق مانەوەی زیاتری هێزەكانی توركیا لەناو خاكی عێراق رەت دەكاتەوە و بەزۆرینە دەنگ لەسەر بڕیارێك دەدات بە رەتكردنەوەی بڕیارێكی پەرلەمكانی توركیا بۆ درێژكردنەوەی رێگەدان بە دەستوەردانی سوپای توركیا لە عێراق و سووریا.

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ژمارە 21ی ئاسایی خۆی بەسەرۆكایەتی سەلیم جبووری ساز كرد و كارنامەی دانیشتنەكە دەنگدان و تاوتوێكردنی چەند پڕۆژەیاسایەك لەخۆ دەگرێت لەوانە پشووە فەرمییەكان و مۆڵەتی پێنجساڵە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم.

بەپێی سەرچاوەیەكی پەرلەمانی ئەمڕۆ سێشەم پەرلەمانتاران بە زۆرینە دەنگیان بە رەتكردنەوەی بڕیارەكەی پەرلەمانی توركیا داوە بە درێژكردنەوەی دەسەڵاتی مانەوەی سەربازانی توركیا لە سووریا و عێراق بۆ ماوەی ساڵێك.

دوێنێ هاوپەیمانی نیشتیمانی عێراق (شیعە) دوای كۆبوونەوەیەك بەیاننامەیەكی ناڕەزاییان لە بەرامبەر قسەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەركرد كە باسی جەنگی مووسڵ و درێژكردنەوەی دەسەڵاتی مانەوەی هێزەكانی توركیایان لە سووریا و عێراق كردبوو.

وشە/مەدا پرێس-و: مەحموود ئیسماعیل


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل