دوای گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه و به‌رپاكردنی جه‌نگی ئابووری له‌گه‌ڵ چین و وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای لاتین و ته‌واوی دنیا، هه‌مووان تووشی سه‌رسڕمان بوون كه ئه‌مه‌ریكا بۆچی به‌م ئاراسته‌یه هه‌نگاو ده‌نێ و تره‌مپ پشت به كێ ده‌به‌ستێ بۆ ئه‌و هه‌نگاوه مه‌ترسیدارانه‌ی بواری ئابووری، ئێسته ئه‌وه ڕوون بووه‌ته‌وه كه هه‌موو جووڵه و بڕیاره‌كانی تره‌مپ له بواری ئابووری پشت ده‌به‌ستێ به تیۆری ڕۆبه‌رت لایتیزه‌ر و كه‌سیش نازانێ ئه‌م پیاوه كێیه و چییه.
رۆبه‌رت لایتیزه‌ر نوێنه‌ری بازرگانی ئه‌مه‌ریكا بوو له چه‌ندان وڵاتی دنیا و خاوه‌نی ئه‌و بیرۆكه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا خۆی ڕزگار بكات له په‌یماننامه و ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به بواری بازرگانی، ئه‌وا ده‌توانێ هێزی خۆی به‌كار بهێنێت و ئابووری وڵاته‌كه زۆر زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ببات و وڵاتان ناچار بكات، پابه‌ندی بڕیار و هه‌ڵوێسته‌كانی بن.
لایتزه‌ر به‌ر له‌وه‌ی تره‌مپ بێته سه‌ر حوكم ئه‌و بۆچوونانه‌ی وه‌ك تیۆر و ده‌سپێشخه‌رییه‌ك خسته‌ڕوو، به‌ڵام حكوومه‌تی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی ڕه‌تی كرده‌وه و پابه‌ندبوونی خۆی به رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری بازرگانی ئازاد دووپات كرده‌وه، كه‌چی تره‌مپ به ته‌واوی سه‌رسام بووه به بیرۆكه‌كانی ئه‌و پیاوه و له سیاسه‌تی ئابووری حكوومه‌ته‌كه‌ی به ته‌واوی پشت به بۆچوونه‌كانی ئه‌و ده‌به‌ستێت، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش شه‌ڕی بازرگانی و زیادكردنی باجی گومرگی ده‌ست پێ كردووه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئیدوارد ئالدین پسپۆر له زانكۆی وێستری واشنتن و توێژه‌ر له ئه‌نجوومه‌نی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌وباره‌وه له گۆڤاری فۆرێن پۆلسی بابه‌تێكی نووسیوه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، تره‌مپ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پشت به تیۆره‌كه‌ی لایتزه‌ر ده‌به‌ستێت، كه‌چی له جێبه‌جێ كردنیشی چه‌ندان هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌نجام داوه.
ئاماژه‌ی داوه، كه لایتزه‌ر ڕه‌زامه‌ندی به تره‌مپ داوه كه تیۆره‌كه‌ی به‌كار بهێنێت، بۆ دووباره پێداچوونه‌وه به پێناسی گومرگی و ده‌رچوون له ڕێككه‌وتنه بازرگانییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیجی بووه و ڕه‌نگه ئه‌مه‌ریكا تووشی زیانی یه‌كجار گه‌وره بكات و له ماوه‌ی ده‌یه‌ی ڕابردوو به ده‌ست ئه‌و بڕیاره هه‌ڵه‌یه‌وه بناڵێنێت.
به هه‌نگاونان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و تیۆره بڕیاره له سه‌ره‌تای ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ تره‌مپ به ڕێژه‌ی 10% بڕی باج زیاد بكات و 300 ملیار دۆلار به‌سه‌ر هاورده‌ی چین بۆ ئه‌مه‌ریكا له ڕێی باجی گومرگییه‌وه ده‌ست بخات، به‌ڵام هیچ پلانێكی بۆ هاتنی ئه‌و كاڵایانه بۆ ناوه‌وه‌ی ئه‌وروپا نییه، كه ده‌بێ له ناوخۆ به نرخێكی زۆر گرانتر بفرۆشرێنه‌وه، ئه‌مه‌یش دووباره ده‌بێته‌وه زیان بۆ خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا و حكوومه‌تی وڵات ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات، به‌ڵام خه‌ڵك تووڕه و ناڕازی.
ئێسته ئه‌مه‌ریكا و چین له هه‌موو كاتێك زیاتر كێشه له نێوانیان هه‌یه و هیچ هیوایه‌كیش بۆ دروستبوونی ڕێككه‌وتنی نوێی بازرگانی له نێوانیان بوونی نییه،هاوكات تره‌مپ هه‌موو شتێكی خسته به‌رده‌م لایتزه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به وردی تیۆره‌كه‌ی جێبه‌جێ بكرێ و ئه‌و ئامانجانه‌ی له خستنه‌ڕووی تیۆره‌كه بوونی هه‌یه بۆ ئه‌مه‌ریكا بهێنرێته دی، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه له كۆتاییدا به هه‌ڵه ئه‌نجام به ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن و واشنتن تووشی كاره‌ساتی گه‌وره ده‌كه‌ن.
به ته‌واوی تیۆره‌كه‌ی لایتزه‌ریش بریتی بوو له به‌كارخستنی هه‌ڕه‌شه و فشاری دیپلۆماسی بۆ سه‌ر وڵاتان تا قبووڵی باجی زیاتر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بكه‌ن و پاره‌ی زیاتر بخه‌نه گه‌نجینه‌ی واشنتنه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش واشنتن هه‌موو كارته‌كانی خۆی دژی چین به‌كارهێناوه، كه‌چی وه‌ك ده‌بینین تا ئێسته چین نه‌هاتووه‌ته ژێر باری داواكانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و تیۆره‌ی كه لایتزه‌ر خستوویه‌تییه ڕوو، له‌سه‌ر نه‌خشه و كاغه‌ز كارێكی ئاسان بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له واقیع ده‌یبینین به ته‌واوی دووره له ئامانج و هیواكان كه له تیۆره‌كه خراوه‌ته‌ڕوو.
ئه‌مه نه‌ك هه‌ر زیانی گه‌وره‌ی له
ئه‌مه‌ریكا داوه، به‌ڵكوو ئومێدی بۆ داهاتوویش نه‌هێشتووه‌ته‌وه، چونكه ته‌واوی دانوستاندنه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات شكستیان هێناوه، هه‌رچه‌نده پێشتر بڕیار بوو چین ڕازی بێت، به‌وه‌ی به رێژه‌ی 50 ملیار دۆلار باج له‌سه‌ر كاڵاكان قبووڵ بكات، كه‌چی ئێسته ئه‌مه‌یش بوونی نه‌ماوه و به ته‌واوی جه‌نگێكی قووڵ و دوورمه‌ودا له‌گه‌ڵ چین له پێناوی ئامانجێكی بێ بنه‌ما و دوور له واقیع دروست كرا و ئێسته‌یش نازانرێ چۆن له‌و كێشه گه‌وره‌یه ئه‌مه‌ریكا ڕزگار بكرێت.
ئه‌وه‌ی له داهاتوو چاوه‌ڕێمان ده‌كات، ته‌نیا سه‌پاندنی 10% باجی گومرگییه كه واشنتن به نیازه له یه‌كی ئه‌یلووله‌وه بیخاته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا چین هیچ ئاماده‌ییه‌كی نییه ئه‌وه قبووڵ بكات، بۆیه به ته‌واوی خۆی بۆ به‌ره‌نگاری ئاماده ده‌كات، سه‌رجه‌م دانوستاندنه‌كانی شه‌نگه‌هایش شكستیان خواردووه و دۆخه‌كه به‌ره‌و كاره‌ساتی گه‌وره هه‌نگاو ده‌نێ و تره‌مپ به سه‌رسامبوونی به تیۆر و بۆچوونی لایتزه‌ر خه‌ریكه داهاتوو و چاره‌نووسی ئه‌مه‌ریكا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.