كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ له عێراق دووپاتی كرده‌وه، كه دیارده‌ی ئاڵووده‌بوون و بازرگانی به ماده هۆشبه‌ره‌كان ڕۆژ دوای ڕۆژ له كۆمه‌ڵگای عێراق ڕوو له زیادبوون ده‌كات، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌سڕه‌یش دووپاتی كرده‌وه، كه 80%ی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ڕێی ئێرانه‌وه ده‌هێنرێنه ناوه‌وه‌ی عێراق.
فازڵ عه‌زاوی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ئاشكرای كرد، كه دیارده‌ی كێشانی ماده هۆشبه‌ره‌كان و ئاڵووده‌بوون و بازرگانی به‌و ماده ترسناكانه له كۆمه‌ڵگای عێراقی به ته‌واوی ڕووی له زیادبوون كردووه و له حاڵه‌ته‌وه بۆ دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاو گۆڕاوه، زۆرینه‌ی ڕه‌های جۆره جیاوازه‌كانی ماده هۆشبه‌ره‌كان ئێسته له بازاڕی ڕه‌شی عێراق ده‌ست ده‌كه‌ون.
زیاتر
گوتی، ئێسته زیاتر له حه‌وت هه‌زار كه‌س به‌هۆی كێشان و مامه‌ڵه‌كردن به هۆشبه‌ره‌كان له شاره جیا جیاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق له گرتووخانه‌دان و به‌شێكیان حوكمی یاسایان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و به‌شێكیشیان چاوه‌ڕوانی دادگایی كردن ده‌كه‌ن، له‌و كه‌سانه‌یش 125یان ژنن كه به تۆمه‌تی كێشان و بازرگانی به هۆشبه‌ره‌كان گیراون.
له‌وباره‌وه ڕه‌شید فلیه‌ح به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌سڕه له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌ی هاتن و زۆربوونی هۆشبه‌ره‌كان له عێراق به میدیاكانی ڕاگه‌یاند، به گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی له به‌رده‌ستدان زیاتر له 80%ی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ڕێی ئێرانه‌وه ده‌هێنرێنه ناوه‌وه‌ی عێراق و له ناوه‌وه‌ی عێراقیش له بازاڕی ڕه‌ش و به نهێنی به خه‌ڵكی ده‌فرۆشرێنه‌وه.
زیاتر گوتی، به‌شێك له حزبه سیاسییه‌كان و گرووپه میلیشیاكان له بازرگانی به هۆشبه‌ره‌كان تێوه‌گلاون و به ته‌واوی پشتیوانی له گرووپه مافیاكان ده‌كه‌ن كه به‌م كاره هه‌ڵده‌ستن، ته‌نانه‌ت دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه هۆشبه‌ره‌كان له نێو قوتابخانه‌كانیش بڵاو ببێته‌وه.