هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتى جه‌به‌ل تاریق بڕیارى به‌ردانى كه‌شتییه نه‌وتییه‌كه‌ى ئێرانى داوه، به‌ڵام تا ئێسته كه‌شتییه‌كه جووڵه‌ى نه‌كردووه، چونكه دادگاى ئه‌مه‌ریكا بڕیارى گرتنى بۆ كه‌شتییه‌كه ده‌ركردووه.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ى ئاب بڵاوى كردووه‌ته‌وه، كه‌شتى گریس 1 كه رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى جه‌به‌ل تاریقه‌وه بڕیارى به‌ردانى بۆ ده‌رچووبوو، هێشتا له كه‌ناره‌كانى ئه‌و وڵاته ماوه‌ته‌وه.
په‌یامنێرى رۆیته‌رز زانیارى ئه‌وه‌ى به ئاژانسه‌كه داوه، كه‌شتییه‌كه شوێنى گۆڕیوه، كه‌چى هه‌ر له كه‌ناره‌كانى ئه‌م وڵاته ماوه، بۆیه گومان ده‌كرێت به هۆى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكاوه بێت.
جیسى لیو داواكارى گشتى له واشنتن له راگه‌یاندراوێكى فه‌رمى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له لایه‌ن دادگاى وڵاته‌كه‌ى بڕیارى گرتنى كه‌شتییه‌كه ده‌رچووه.
له چوارى ته‌مووزى رابردوو هێزه ده‌ریاییه‌كانى به‌ریتانیا كه‌شتییه‌كى ئێرانیان گرت كه نزیكه‌ى دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى هه‌ڵگرتووه، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ئه‌و نه‌وته بۆ سووریا ره‌وانه ده‌كرێت، كه ئه‌مه‌یش سه‌رپێچى ئه‌و سزایانه‌یه كه یه‌كێتى ئه‌وروپا به سه‌ر رژێمى ئه‌سه‌ده‌ى سه‌پاندووه.
دواجار وێڕاى بڕیارى به‌ردانى كه‌شتییه‌كه، ئه‌مه‌ریكا ئه‌و كه‌شتییه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ى بۆ سوپاى پاسداران ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمى وه‌ك رێكخراوێكى تیرۆریستى ده‌یناسێنێ.