بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌موو رێككه‌وتنى نێوان ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى و لایه‌نه مه‌ده‌نییه‌كانى سوودان واژوو بكرێت و سبه‌یش ئه‌نجوومه‌نى كاتى ده‌ستنیشان بكرێت كه 39 مانگ حوكمڕانى وڵاته‌كه ده‌كات.
ئاژانسى
فڕانس پرێس بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ى ئاب به ئاماده‌بوونى چه‌ندان كه‌سایه‌تى بیانى و به‌ڕێوه‌چوونى ئاهه‌نگى جه‌ماوه‌رى رێككه‌وتنى نێوان ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى و لایه‌نه مه‌ده‌نییه‌كانى سوودان واژوو ده‌كرێت.
ئه‌و رێككه‌وتنه كه له چوارى ئاب ئه‌نجام دراوه، به‌گوێره‌ى بڕگه‌یه‌كى ده‌سه‌ڵاتى كاتى بۆ قۆناغى گواستنه‌وه پێكده‌هێنرێت ماوه‌ى 39 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
بڕیاره‌ى سبه‌ى یه‌كشه‌میش ئه‌نجوومه‌نى ده‌سه‌ڵاتى كاتى ده‌ستنیشان بكرێت كه زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى له كه‌سانى مه‌ده‌نى پێكدێت.
دواى لادانى عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر له مانگى نیسان، سوپا ده‌ستى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى وڵات گرت و ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایى و گرژیى لێ كه‌وته‌وه، داواجار به‌هۆى به‌رده‌وامبوونى پشێوییه‌كان ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى رازى بوو رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن بكات.
رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن ئاشكرایان كرد، عه‌بدوڵا حه‌مدوك كه پێشتر به‌رپرسیارێتى له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌بووه، ده‌كرێ به سه‌رۆك وه‌زیرانى حكوومه‌تى كاتى.