سەرۆك بارزانی و باڵوێزی یەكێتی ئەوروپا كۆ بوونەوە

:: PM:02:09:17/08/2019 ‌
سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ باڵوێزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق تاوتوێی پێوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەوروپایان كرد و دووپاتیان لە پتەوكردنی ئەو پێوەندییانە كردەوە.

ئەمڕۆ شەموو 17ی ئاب، بارەگای سەرۆك بارزانی ئاشكرای كردووە، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە‌ رامۆن بلیكوا باڵوێزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق كرد، دووپاتیان لە بەهێزكردنی پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و برۆكسڵ كردەوە.

زیاتر روون كراوەتەوە، رامۆن بلیكوا ستایشی هاوكاری و پێوەندی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و یەكێتی ئەوروپای كرد و هیوای خواست ئەو پێوەندییانە بەردەوام و پتەوتر بن.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە دراوە، سەرۆك بارزانی دووپاتیی لە پێشخستنی زیاتری هاوئاهەنگی هەرێمی كوردستان لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا كردەوە.


وشە - هیدایه‌ت جان