له ئه‌مه‌ریكا و له مامه‌ڵه‌یه‌كی ناجۆردا، دایكێك بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ منداڵه‌كه‌ی له گه‌رماوێكی پیسی تاریكدا به‌ند كردووه.
یه‌كێك له خراپترین مامه‌ڵه‌ی دایكان له‌گه‌ڵ منداڵاندا، ره‌فتاری ناجۆری ئه‌و دایكه‌یه، كه له ویلایه‌تێكی ئه‌مه‌ریكا، منداڵه‌كه‌ی له گه‌رماوی سه‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵ به‌ند كردووه كه شێ‌دار و پیس و تاریك بووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن، براندی جیمس، ئه‌و ژنه‌یه كه منداڵه 12 ساڵانه‌كه‌ی له گه‌رماوی نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان له ویلایه‌تی یۆتا بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵ به‌ند كردووه.
ئه‌و كاته‌ی منداڵه‌كه‌یان دۆزییه‌وه، له بارێكی زۆر خراپی به‌دخۆراكیدا بوو كه كێشی بۆ 13 كیلۆ گرام هاتبووه خواره‌وه.
وه‌ك ئاشكرا كراوه، توالێته‌كه به پیسایی پڕ بوو، ته‌نانه‌ت هیچ ئاوێكی له‌ناودا نه‌بووه، له ده‌ره‌وه ده‌رگه‌ی له‌سه‌ر داخستووه، هه‌روه‌ها دوگمه‌ی پێبوونی رووناكیشی به شریتێكی چه‌سپاوه‌وه له‌سه‌ر كوژاندنه‌وه دانابوو، بۆیه منداڵه‌كه هه‌موو كاتێك له تاریكی‌دا بووه كه دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌نده لاواز بووه، نه‌یتوانیوه بوه‌ستێت، ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیوه شریته چه‌سپاوه‌كه‌یش لا بدات.
پزیشكی به‌شی فریاكه‌وتی ناوه‌ندی پزیشكی ناوچه‌كه، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه ئه‌وه خراپترین باری خراپخۆراكییه كه بینیبێتی، بۆیه سێ هه‌فته‌ی ده‌وێ تا ته‌ندروستی بێته‌وه باری ئاسایی.
دایكی پاساوی ئه‌وه‌ی بۆ پۆلیس هێناوه‌ته‌وه كه ئه‌و كاره‌ی بۆ پاراستنی كردووه، ئه‌و كاته‌ی كه له ماڵ ده‌رده‌چێت، ویستوویه‌تی له‌وێ بخه‌وێ، به‌ڵام تۆمه‌تی خراپ مامه‌ڵه‌كردنی دراوه‌ته پاڵ.
ئه‌و منداڵه ماوه‌ی سێ ساڵیشه نه‌چووه‌ته قوتابخانه، دوو برای تریشی له‌و ماڵه‌دا بوون، به‌ڵام هیچ نیشانه‌یه‌كی خراپ جووڵانه‌وه له‌گه‌ڵیاندا ده‌رنه‌كه‌وتووه.