به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ش نه‌بێ، هاوسه‌ران بیروڕای جیاوازیان له‌سه‌ر شته‌كان ده‌بێت، زۆر جاریش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سیان دان به‌وه‌ی تر نانێن، ده‌بێته هۆی كێشه و ورده ورده گه‌وره ده‌بێت، به‌ڵام ئایا ده‌زانی ڕسته‌یه‌كی شه‌ش وشه‌یی هه‌یه، هه‌ركات بیڵێی، ئیتر ئاو به ئاگردا ده‌كرێت و كێشه‌كانتان وه‌ك سه‌هۆڵ ده‌توێته‌وه؟
چه‌ند جار ڕۆژانه گله‌ییت له هاوسه‌ره‌كه‌ت كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌تانتوانیوه یه‌كتر تێ بگه‌یه‌نن و بووه به كێشه‌ی گه‌وره؟ چه‌ند پێت وتووه: "من تێ ناگه‌م تۆ چۆن بیر ده‌كه‌یته‌وه؟"، "پێشتر ئاگه‌دارم كردیته‌وه به‌ڵام به‌گوێت نه‌كردم"، "دڵنیابه به‌و شێوه‌یه‌ی تۆ هه‌ر شكستی به‌دوادا دێ؟"، "نه‌خێر تۆ له‌خۆته‌وه قسه ده‌كه‌ی، ڕاست نییه". هه‌ر كاتێك یه‌كێك له‌م ڕستانه یان جۆری تر ده‌بیستن، هه‌ر كامتان بیڵێن، ئه‌وی تر یه‌كسه‌ر جامی توڕه‌یی به‌رز ده‌بێته‌وه و ئیتر ناتوانێ به ئاسانی هێور ببێته‌وه.
هاوسه‌ران ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ به كه‌له‌ڕه‌قی و پابه‌ندبوون ته‌نیا به بیرۆكه‌ی خۆیان به‌بێ ڕای به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، ناگه‌ن به هیچ ئه‌نجامێكی گونجاو، هه‌میشه له توڕه‌ییدا ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به كه‌مێ هێوربوونه‌وه و له‌خۆبورده‌یی مامه‌ڵه بكه‌ن، به ئاسانی ده‌توانن كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
"ئازیزم، ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی تۆ ڕاست بێت"
ئه‌م ڕسته‌یه، ته‌نیا شه‌ش وشه‌یه، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كه‌ی زۆر له‌وه زیاتره كه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ی. ئایا ده‌زانی، ئه‌گه‌ر ڕسته‌یه‌كی ئاوا به هاوسه‌ره‌كه‌ت بڵێی، دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر قسه‌كه‌ی تۆشی پێ هه‌ڵه بووبێ، دێته سه‌ر بۆچوونه‌كه‌ت؟ له كاتێكدا پێشتر به دنیایه‌ك هاتوهاوار ده‌تده‌توانی ڕازی بكه‌یت!
پێوه‌ندیی هاوسه‌ران، خۆشه‌ویستییه، بۆیه هه‌میشه ده‌بێ به به‌خشینه‌وه بڕواننه به‌رامبه‌ره‌كه‌یان، پابه‌ندبوون به بۆچوونی خۆت، له هه‌ر كایه‌یه‌كی ژیاندا جوان بێت، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌تدا ئه‌گه‌ر بگاته كه‌له‌یی، كێشه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ناشرینه.