به‌رپرسێكى ته‌ناهیى عێراق ورده‌كارى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى ئه‌مه‌ریكى له به‌غدا ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "نازانرێت ئه‌و فڕۆكه‌یه به چ ئامانجێك فڕێندراوه".
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ زانیارى له‌سه‌ر كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى له عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه و زانیارییه‌كانى له به‌رپرسێكى ته‌ناهى عێراق وه‌رگرتووه.
به‌رپرسه‌كه كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه گوتوویه‌تى، "فڕۆكه‌یه‌كى سیخوڕ‌ى ئه‌مه‌ریكى له كێڵگه‌یه‌كى ناوچه‌ى ره‌زوانییه‌ى باكورى رۆژئاواى به‌غدا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا".
دواتر باس له‌وه ده‌كات كه هێزه عێراقییه‌كان پێیان زانیوه و له‌گه‌ڵ هێزێكى ئه‌مه‌ریكى فڕۆكه‌كه‌یان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه. ده‌ركه‌وتووه كه‌وتنه‌كه‌ى به‌هۆى كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكى بووه، هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كه فڕۆكه‌كه‌ى بردووه.
ئه‌و به‌رپرسه وێڕاى ئه‌وه‌ى كاتى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى دیار نه‌كردووه، دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه نازانرێ ئامانج له فڕاندنى ئه‌و فڕۆكه‌یه چى بووه كه چه‌كیشى هه‌ڵگرتووه.
هه‌فته‌ى رابردوو عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داواى له هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان كرد چیتر بێ ره‌زامه‌ندى حكوومه‌تى عێراق جووڵه به فڕۆكه‌كانیان نه‌كه‌ن. ئه‌و داوایه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى دواى ئه‌وه هات چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ى نه‌ناسراوه‌وه و بنكه سه‌ربازییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى بۆردمان كرا.