به‌رپرسانی ئه‌نه‌كه‌سه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كۆمیته‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
ئەو حزبە دەستیان کردووە بە دیدار و سەردانی وڵاتان بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ی مافی
كورد و دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له سووریا و رۆڵی كورد له‌و ناوه‌چانه و دوای
کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا، سەردانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایش
دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەم 18ی ئاب، نه‌واف حه‌سه‌ن به‌رپرسی نووسینگه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه له هه‌رێمی
كوردستان بە"وشه"ی راگەیاند، شاندێكی ئێمه سەردانی رووسیا داوای ئەوەی
کردووە له سووریای تازه مافی كورد دابین بكرێت و فیدراڵی بدرێته رۆژئاوای كوردستان
و تا ئێستاش هیچ وڵاتێك دژایه‌تی ئێمه‌یان نه‌كردووه و هه‌مووان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه
پێویسته ئه‌نه‌كه‌سه له رۆژئاوای كوردستان رۆڵی هه‌بێت، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی
ئارام كه بڕیاره دروست بكرێت، چونكه پێشتر باس له‌وه ده‌كرا روسیا دژی ئه‌نه‌كه‌سه‌یه.
زیاتر روونی دەکاتەوە، هه‌موان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، نابێت په‌یه‌ده له
رۆژئاوای كوردستان و له سووریای تازه رۆڵی هه‌بێت، مه‌گه‌ر سیاسه‌تی خۆیان بگۆرن
و له په‌كه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه و ببنه پارتێكی كوردی رۆژئاوای كوردستان.
"700هه‌زار كوردی رۆژئاوای كوردستان تا ئێستا ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان و توركیان
وهیچیان له‌به‌ر داعش ئاواره نه‌بوون و هه‌مووی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و ترسی په‌یه‌ده
ئاواره بوونه، چونكه ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌ندام ولایه‌نگری ئه‌نه‌كه‌سه‌ن، بۆیه
ئه‌گه‌ر ئێمه بگه‌رێینه‌وه ئه‌و هه‌موو ئاواره‌یه‌ش ده‌گه‌رێنه‌وه".
د.كاوه ئازیزی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد له سوریا بۆ "وشه"
گوتی، پێش چه‌ند رۆژێك شاندی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه له‌گه‌ڵ
جێگری سه‌رۆك وه‌زیریانیرووسیا كۆ بوونەوە وتێیدا باسی دۆخی سوریا وشەڕ و ناوچه‌ی
ئارام كرا و دواتریش كۆتایی به‌سه‌ردانی روسیا هات و تاراده‌یه‌كیش ئه‌نجامی باشی لێ
کەوتەوە.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد له سوریا ئاشکرای دەکات، بڕیاره 22ئه‌م
مانگه شانده‌كه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بکات بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ
به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتە له‌باره‌ی دۆخی سووریا و مافی كورد و ناوچه‌ی ئارام، چونكه
باسی ئیداره‌یه‌كی نوێ له ناوچه‌ی ئارام ده‌كرێت، بزانین رۆڵی كورد چی ده‌بێت و شوێنی
پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا له كوێ ده‌بێت و كێ ناوچه‌ی ئارام ده‌پارێزێت، بۆیه زۆر پرس
هه‌یه كه پێویسته كورد له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا قسه‌ی له‌سه‌ر
بكات.
هەولێر/ بڵند ئیبڕاهیم