پێشمه‌رگه‌یه‌ك له شه‌ری تیرۆرستانی داعش له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له كوردستان هه‌ردوو قاچی له‌ده‌ستداوه و برینداربووه، ئێستا بازاڕێكی تایبه‌ت به‌خۆی كردووە‌ته‌وه و بێ‌ئومێد نه‌بووه له ژیان.
سه‌فه‌ر زكری نێروه‌یی ئەو پێشمەرگە بریندارەیە و بۆ "وشە" دەڵێ، ساڵی 1992 بۆته پێشمه‌رگه و له ساڵی 2015 له میحوه‌ری وانكێ لە شەڕ لەگەڵ تیرۆرستانی داعش برینداركراوه و هه‌ردوو قاچی له‌ده‌ستداوه.
زیاتر روونی دەکاتەوە، پێشتر هەرگیز كردنه‌وه‌ی بازاڕێكی تایبەتم بە خەیاڵدا نەهاتووە، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌ك كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و رێكخراوێك ئامادەیان کردبوو بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه برینداربوون بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی باشتر بۆخویان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، بازارێكم له‌ناو ماڵی خۆم کردۆتەوە و رۆژانه له‌و بازاڕه كارده‌كه‌م و زوریش دڵخوشم و نامه‌وێ له ژیان بێ‌ئومێد بم.
"كردنه‌وه‌ی بازاڕ بۆ كه‌سێكی په‌ككه‌وتە به تایبه‌تی كه هه‌ردوو قاچی له‌ده‌ست داوه، كارێكی ئه‌سته‌مه، به‌ڵام هاووڵاتییان زۆر هاوكاری ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی له شته قورس و به‌رزه‌كان، ته‌نانه‌ت له بازاڕەکە هاووڵاتییان خۆیان خزمه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن" سه‌فه‌ر وای گۆت.
سه‌فه‌ر نێروه‌یی له‌گه‌ڵ خێزان و سێ له منداڵه‌كانی ئێسته له شاره‌دیێ دێره‌لووكی سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدی ده‌ژین، ساڵی رابردوو مه‌دالیای رێزلێنانی له‌لایه‌ن سه‌روك بارزانی وه‌گرتووه.
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆری