لە گەرمیان گەنجێك بە فیشەك خۆی کوشت

:: PM:01:59:19/08/2019 ‌

ئەمڕۆ لە شارەدێی رزگاری سەر بە شارۆكەی كەلار، گەنجێک بە دەمانچە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و پۆلیس دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.

ئەمڕۆ دووشەم 19ی ئاب، عەلی جەمال گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بە "وشە"ی راگەیاند، ئەمڕۆ لە گەڕەكی ئاسودەی شارەدێی رزگاری گەنجێك بەناوی هێمن جەبار لەدایكبووی ساڵی 1986 بە دەمانچە خۆی كوشت.

زیاتر روونی دەکاتەوە، گەنجەکە لەناو ماڵی خۆیان خۆی کوشتووە و لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بۆ هۆکاری رووداوەکە دەستی پێ کردووە و تەرمەکەیش رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.

تاهیر محەمەد، هاووڵاتییەكی دانیشتوی رزگاری نزیك لە ماڵباتی قوربانییەكە بۆ "وشە" ئاشکرای دەکات، قوربانییەكە ئاوارەی خورماتووە و كیایەكی نەفەر هەڵگری هەبووە كاری پێ كردووە.

سەرچاوەیەكیش لەبەشی دادوەری نەخۆشخانەی گشتی كەلار بۆ "وشە" روونی کردەوە، گەنجەكە هەر بە مردوویی رەوانەی بەشەکەیان کراوە.

گەرمیان / سەبری هۆرێنی





وشە - هیدایه‌ت جان