جگه‌ر به ئه‌ندامێكی گرنگی جه‌سته‌ی مرۆڤ داده‌نرێت و چه‌ندان فه‌رمانی به‌رچاو له ئه‌ستۆ ده‌گرێت كه گرینگ‌ترینیان بریتییه له پاككردنه‌وه‌ی خوێنی هاتوو له دوای هه‌رسی خۆراك له ڕێی خوێنهێنه‌ره‌كانه‌وه له بوونی هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی زیان به‌خشی ژه‌هراوی به جه‌سته‌ی مرۆڤ كه هه‌ماهه‌نگه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانی تری جه‌سته كه به‌رپرسن له پڕۆسه‌ی هه‌رس و مژینی خۆراك.
لێره‌دا باس له چه‌ندان جۆر له خۆراك ده‌كه‌ین كه له ژیانی رۆژانه‌مان لێی بێ ئاگاین كه ئایا تا چه‌ند سود به‌خش یاخود زیان به‌خشن بۆ ئه‌ندامی جگه‌ر له جه‌سته‌ماندا:
به شێوه‌یه‌كی گشتی خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به ڕیشاڵ وێڕای گرینگ‌یان بۆ پڕۆسه‌ی هه‌رسكردن و كۆئه‌ندامی هه‌رس به خۆراكی یه‌كجار گرنگ داده‌نرێن بۆ جگه‌ر و فه‌رمانه‌كانی. خۆراكی خێرا و ده‌وڵه‌مه‌ند به چه‌وری كێشه بۆ جگه‌ر دروست ده‌كه‌ن تا ڕاده‌ی هه‌وكردن و ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی چه‌وری له جگه‌ردا.
سه‌وزه‌ی پڕ له ڕیشاڵ و پێكهاته‌ی سود به‌خش به جه‌سته‌ی مرۆڤ هاوشێوه‌كانی سپێناغ و بڕوكلی جارێكی تر توێژینه‌وه‌كان به هه‌مان ئاست بۆ ته‌ندروستی جگه‌ر و كرداره‌كانی ده‌ریده‌خه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه شه‌كر و خوێ به دوو پێكهاته‌ی خۆراكی زیان به‌خش داده‌ندرێن كه به‌شێك له كاری جگه‌ر گۆڕینی شه‌كری زیاد له پێویستی جه‌سته‌یه بۆ چه‌وری، به‌و واتایه‌ی كه شه‌كر هۆكار ده‌بێت له كه‌ڵه‌كه بوونی چه‌وری زیان به‌خش له جگه‌ردا.
هه‌روه‌ها خوێ هۆكاره له ئه‌ستوربوون و دروست بوونی برین به ڕووی جگه‌ردا به هۆی ڕێژه‌ی به‌رزی توخمی سۆدیۆم و هاوكات خواردنه‌وه كهولییه‌كان هۆكارن بۆ هه‌وكردن و له‌ناوچوونی خانه‌كانی جگه‌ر.
د. تۆڵه فرج / هه‌ولێر.