مایكل ئۆهانلۆن نووسه‌ر و توێژه‌ر و وانه‌بێژ له چه‌ندان زانكۆی ئه‌مه‌ریكا له بابه‌تێكی له پێگه‌ی "
ناشناڵ ئنتێرست"ی ئه‌مه‌ریكی نووسیویه‌تی، له ساڵانی ڕابردوو له‌و كاته‌ی سه‌رپه‌رشتی توێژینه‌وه‌ی به‌شێك له قوتابیانی زانكۆی جۆنس هۆبكنز و سیراكیوز و دنفه‌رم ده‌كرد، خولێكمان كرده‌وه بۆ گفتوگۆ و لێكۆڵینه‌وه به ناونیشانی "كێ حوكمی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك ده‌كات؟" سه‌ركه‌وتن و پێشڤه‌چوونه‌كانی چین، یان گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕووسیا بۆ سه‌رده‌می هێزی خۆی، یان بڵاوبوونه‌وه‌ی دیموكراسی و به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ"
ئه‌و پرسه زۆر كۆسپ و كێشه‌ی دێته به‌رده‌م و زۆر ئاڵۆزه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕوانینێكی ورد و واقیعی، به تایبه‌ت به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی، بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری چه‌كی ناوكی له وڵاتانی دنیا و پێشڤه‌چوونی یه‌كجار خێرای ته‌كنه‌لۆجیا و په‌ره‌پێدانی زیره‌كی ده‌ستكرد و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌كانی تر.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كان تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م سه‌ده‌یه ژماره‌ی دانیشتووانی گۆی زه‌وی له 10 ملیار مرۆڤ نزیك ده‌بێته‌وه، زۆرینه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌یش له وڵاته دواكه‌وتووه‌كان ده‌ژین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا، چینی ناوه‌ڕاست ڕووی له زۆربوونه و پێشبینی ده‌كرێ تا ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك ببن به زۆرترین پێكهێنه‌ری كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی.
خوله‌كه‌مان سه‌ره‌تا به خوێندنه‌وه‌ی ڕوانینه كلاسیكییه‌كانی پۆل كیندی له 1987 ده‌ستی پێكرد، كه به نه‌اوی سه‌ركه‌وتن و شكستی هێزه مه‌زنه‌كان ده‌ستی پێ كرد و دواتریش به‌رهه‌مه‌كانی رۆبه‌رت كاگان و جۆن ئیكینبیری و فه‌رید زه‌كه‌ریا و چارلی كوبشان و تیم سنایده‌ر و تۆم رایت و برووس جۆنز و زبیگنیو بریزینسكی و هینری كیسنجه‌ر و چه‌ندان كه‌سایه‌تی تری گه‌وره‌ی جیهانیمان شه‌ن و كه‌و كرد بۆ گه‌یشتن به ڕوانینێكی ورد.
له كۆتایی ته‌واوبوونی خوله‌كه داوا له هه‌ریه‌ك له به‌شداران كرا كه بۆچوون و بیركردنه‌وه و ڕوانینی خۆیان له‌باره‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بخه‌نه ڕوو، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشبینی ده‌كران، به‌ڵام به‌شداران له ڕوانگه‌ی جیا جیاوه بۆچوونه‌كانیان هه‌ڵێنجابوو و بیرۆكه‌ی نوێیان ده‌خستبووه ڕوو، وه‌ك سه‌ركه‌وتنی هیند و ئه‌نده‌نووسیا و نێجیریا و ئه‌مه‌ریكای لاتینی و بوونیان به هێزی گه‌وره له ناوچه‌كه و جیهان.
به گشتی قوتابییه‌كانمان كۆسپه گه‌وره‌كان و شه‌پۆلی توندوتیژی و كاره‌ساته‌كانیان له‌به‌رچاو گرتبوو، وه‌كو بێده‌نگی واشنتن به‌رانبه‌ر پرسه‌كانی جیهان له سه‌رده‌می ئۆباما و دروستبوونی به‌هاری عه‌ره‌بی و دواتر گۆڕانی بۆ زستان، داگیركردنی نیمچه دوورگه‌ی كریما له‌لایه‌ن پوتین، بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی ئیبۆلا له ڕۆژئاوای ئه‌فریقا و داگیركردنی ڕووبه‌رێكی یه‌كجار فره‌وانی خاكی سووریا و عێراق له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، زۆرێكیان گه‌یشتبوونه ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌و ڕووداوانه هه‌رچه‌نده به خاڵی نه‌رێنی داده‌نرێن له هه‌ژموونخوازی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر جیهان، به‌ڵام ده‌كرێ به خاڵی به‌هێزیشی دابنرێ و له داهاتوو بكرێن به بیانوو بۆ زۆر هه‌نگاو و شه‌پۆلی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا له جیهان، به جۆرێك ته‌نگژه‌ی گه‌وره‌تر و قووڵتر سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن له‌سه‌ر سه‌پاندنی هه‌ژموون و هێز به‌سه‌ر جیهان.
له ساڵی 2016 هه‌مان خولمان بۆ قوتابیانی زانكۆی سیراكیوز و دنفه‌ر كرده‌وه، كه ڕۆژێك به‌ر له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ته‌واو بوو و زۆرینه‌ی ڕه‌های به‌شداران پێشبینی ئه‌وه‌یان كردبوو، كه هیلاری كلینتن له هه‌ڵبژاردنه‌كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه ته‌واو پێچه‌وانه بوو، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ویست و خواستی خه‌ڵك بوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی وتاری توند و ڕه‌گه‌زپه‌رستی، به‌هۆی هه‌ستكردنیان به دواكه‌وتنی وڵاته‌كه‌یان له هاوكێشه‌كانی جیهان، له ئه‌نجامی سیاسه‌تی دیموكراته‌كان به سه‌رۆكایه‌تیی باراك ئۆباما له دوو خولی سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و خواستی زانین بۆ فه‌رمانڕه‌وایی جیهان له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك به‌رده‌وامی هه‌بوو، به‌ڵام هه‌موو ڕێگاكان به ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا ده‌به‌سترێنه‌وه، له كاتێكدا داهاتوو پڕه له كۆسپ و كێشه‌ی گه‌وره‌ی تری وه‌كو ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌وه له جیهان ڕوویان دا.
هه‌رچه‌نده ئه‌و بۆچوونه هێشتایش به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌ڵام به بڕوای ئێمه هێنانه‌دی كارێكی هه‌روا ئاسان نییه، بۆیه فه‌رمانڕه‌وایی جیهان له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك، له دۆخێكی جێگیر نابێ، به‌ڵكوو جۆرێك له ململانێی قووڵ و ته‌نانه‌ت مه‌ترسی شه‌ڕی گه‌وره و مه‌ترسیداریشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، كه له ماوه‌ی 80 ساڵی داهاتوویش به ڕوونی ئه‌وه ده‌رده‌كه‌ون، كه جیهان به‌ره‌و چ كاره‌ساتێكی گه‌وره هه‌نگاو ده‌نێ و چه‌ند جه‌نگ و شه‌پۆلی كوشتن و توندڕۆیی له ناوچه جیا جیاكان دروست ده‌كرێن و به ناوچه فره‌وانه‌كان بڵاو ده‌بنه‌وه.
مایكل ئۆهانلۆن توێژه له زانكۆی برۆكینگز و پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له چه‌ندان زانكۆی ئه‌مه‌ریكی و نووسه‌ری په‌رتووكی "سه‌ركێشی جه‌نگ له‌لایه‌ن زلهێزان له پێناوی مه‌ترسی بچووك" نووسیویه‌تی.