سوپاى ئه‌سه‌د له حه‌ما گه‌مارۆى بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى توركیا ده‌ده‌ن و سه‌رۆكایه‌تى توركیایش ره‌تى ده‌كاته‌وه بنكه‌كانى خۆى له باكورى رۆژئاواى سووریا بكێشێته‌وه.
دواى پێشڕه‌وییه‌كانى سوپاى رژێمى سووریا له خان شیخونى و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى شاره‌كه، بنكه‌یه‌كى توركیا له ناوچه‌كه گه‌مارۆ دراوه.
ماڵپه‌ڕى
كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ى ئاب بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هێشتا بنكه‌كه گه‌مارۆ دراوه و توركیایش دووپاتى ده‌كاته‌وه كه هیچ بنكه‌یه‌كى خۆى له سووریا ناكێشێته‌وه.
ئیبراهیم كاڵن گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى توركیا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه باس له كشانه‌وه‌ى بنكه‌كانى توركیا له باكورى رۆژئاواى سووریا ده‌كه‌ن.
كاڵن ده‌ڵێ "بنكه سه‌ربازییه‌كانى توركیا كه به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ رووسیا دانراون له شوێنى خۆیان ده‌مێننه‌وه". له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌یشى ئاشكراى ده‌كات كه بڕیاره ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا تاوتوێى ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن.
رۆژى دووشه‌مى رابردوو سوپاى رژێمى ئه‌سه‌د به پاڵپشتى رووسیا توانیان شارى خان شیخون كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه و هاوكات هێرشیان كرده سه‌ر كاروانێكى سه‌ربازى توركیا كه به‌ره‌و ئیدلب ده‌ڕۆیشت.
رووسیا و رژێمى سووریا دووپات له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ى ئیدلب ده‌كه‌ن له گرووپه توندڕه‌وه‌كان، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه 12 بنكه‌ى سه‌ربازى توركیا له ئیدلب جێگیر كراون.