سه‌رۆكی فڕه‌نسا وه‌ڵامی قسه‌كانی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه كه ڕه‌خنه‌ی له یه‌كێتیی ئه‌وروپا گرتبوو، هۆڵاند له‌وباره‌وه به تره‌مپ ده‌ڵێ، یه‌كێتیی ئه‌وروپا پێویستی به ئامۆژگاری ده‌ره‌وه نییه.
فڕانسوا هۆڵاند سه‌رۆكی فڕه‌نسا له میانه‌ی ئاهه‌نگی به‌خشینی میدالیا به باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له پاریس جین هارتلی گوتی، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه ئه‌وروپا به‌رده‌وام له ئاماده‌باشیدا ده‌بێ له‌سه‌ر پێوه‌ندی و هاوكاری له ڕێگه‌ی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سییه‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و به‌هاكانی خۆیشی مامه‌ڵه ده‌كات، پێویستی به ئامۆژگاریكردن له ده‌ره‌وه نییه.
هاوكات ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نجێلا مێركل پێشتر وه‌ڵامی تره‌مپی دایه‌وه و گوتی، چاره‌نووسی ئه‌وروپا به ده‌ستی خودی ئه‌وروپییه‌كانه و ئه‌و 27 وڵاته‌ی ئه‌ندامن له یه‌كێتییه‌كه، به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن بۆ داهاتوویه‌كی باشتر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له سه‌ده‌ی 21 ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه.
له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "بێلد"ی ئه‌ڵمانی و "تایمز"ی به‌ریتانی، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ كه هه‌ینی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێ، ئاشكرای كرد، هاوپه‌یمانی ناتۆ هه‌ڵه‌ی زۆری كردووه و ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌ته‌كانی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا گرت له به‌رامبه‌ر سنووركردنه‌وه و پێشوازیكردن له په‌نابه‌ران.